Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق

عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بۆ رووداو: حکومەت پاشەکشێ لە سنووردارکردنی چەک ناکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، حکومەت پاشەکشێ لە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ناکات و لیژنەی تایبەتمەندی ئەو پرسە بەردەوامە لە کارەکانی و کردنەوەی نووسینگە بۆ تۆمارکردنی چەک و رێکخستنی.

هەینی 7ی ئابی 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، سیاسەتی نیشتمانی بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە ساڵی 2018 داڕێژراوە، کە بەڵگەنامەیەکى حکومییە و ئامانج لێی ئەوەیە چەک تەنیا لە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکاندا بەکاربهێنرێت و مۆڵەتی چەک رێکبخرێت و قاچاخچێتیی چەک بنبڕ بکرێت.

بە گوتەی سەعد مەعن، حکومەت بەردەوامە لەو رێکارە و پاشەکشێی لێ ناکات، لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆسەیە گەرەنتیی باشترکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی متمانە بە دامەزراوەکان و پاڵپشتیی ئابووریی لێدەکەوێتەوە.

تاوەکو ئێستا سێ گرووپی چەکدار بە فەرمی بەشداریی خۆیان لە پڕۆسەی سنووردارکردنی چەک لە  دەستی دەوڵەتدا رایگەیاندووە، بەڵام دوو گرووپی سەرەکیی دیکە چەکدانانیان بەستووەتەوە بەوەی وەک خۆیان دەڵێن "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".

سەعد مەعن رایگەیاند، لیژنەی ئەمنی، پاڵپشتیی رێکخستنەوەی چەک و سنووردارکردنی لە دەستی دەوڵەت، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تێدایە، ئێستا بەردەوامە لە کارکردن و کردنەوەی نووسینگەی تۆمارکردنى چەک و رێکخستنی.

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق گوتیشی: "هەندێک بێئاگایی لە هەندێک یاسای پەیوەندیدار بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت هەیە".

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە