Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی بەسرە. وێنە: Reuters

دیمەنێکی بەسرە. وێنە: Reuters

عێراق

کەشناسیی عێراق: پێشبینی دەکرێ سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشەکە فێنک بێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی عێراق دەڵێ، پێشبینی دەکرێ سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەش تاڕادەیەک فێنک بکات، بەڵام دواتر و بە دیاریکراوی لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی تووندی گەرما روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و پلەی گەرما لە بەغدا و باشوور دەگەیێنێتە 51 پلەی سیلیزی.

بەپێی راپۆرتی دەستەی کەشناسیی عێراق بۆ رۆژی هەینی، 7ی ئابی 2026، پارێزگای مەیسان بە 50 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی عێراق بووە. دوای ئەویش پارێزگاکانی بەسرە، موسەننا و زیقار بە 49 پلە هاتوون. 

پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نزمترین پلەیان تۆمار کردووە، کە دهۆک و سلێمانی 41 پلە و هەولێر 42 پلەی سیلیزی بوون.

مەحموود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری بەشی کەشناسی لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژانی شەممە و یەکشەممە، پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و نێوەڕاستی عێراق دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە هەفتەی رابردوو دادەبەزن و هەست بە فێنکی دەکرێ، بەڵام ئەمە کاتییە و دووبارە بەرز دەبێتەوە."

بەڕێوەبەری بەشی کەشناسیی عێراق دەڵێ، لە رۆژی دووشەممە، 10ی ئابەوە، پلەی گەرما جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات و گوتی: "رۆژی دووشەممە گەرما لە هەموو عێراق بەرز دەبێتەوە، پلەی گەرما لە بەغدا دەگاتە 50 پلە و لە بەسرە، ناسریە و عەمارەش دەگاتە 51 پلەی سیلیزی." 

هاوکات ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی، تیشکی خستە سەر دۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و بە رووداوی راگەیاند: "ئێستا لە چلەی هاوینداین، گەرما لە ناوچەکانی وەک کەرکووک، خانەقین، کەلار و مەیدان، تێکڕا لەنێوان 46 بۆ 47 پلەی سیلیزیدا دەمێنێتەوە."

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی دەکەن لە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگەدا جۆرێک لە دابەزینی پلەی گەرما رووبدات، بەڵام دەشڵێت، "ئەزموونی ساڵانی رابردوو نیشانی داوە کە هەندێک جار مانگی ئەیلوول لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەش گەرمتر بووە لە مانگەکانی پێش خۆی، بۆیە پێویستە ئامادەکاری بۆ بەردەوامیی ئەم گەرمایە بکرێ."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە