Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا

عێراق

ئەبو ئالا وەلائی: لەسەر داوای هادی عامری هێرشەکانمان بۆسەر سعودیە دواخست

گەشاو خالید

گەشاو خالید

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا دەڵێ، لەسەر داوای سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و بەتایبەت هادی عامری، بڕیاریان دا وەڵامدانەوەی سەربازی بۆسەر سعودیە و بنکەکانی ئەمریکا دوابخەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە "بژارەی وەڵامدانەوە هێشتا ماوە."

رۆژی شەممە، 8ـی ئابی 2026، ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، لەبارەی هەڵوێستی (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و سعودیە رایگەیاند، بڕیاری "خۆڕاگرتن و چاوەڕوانی" وەک وەڵامێک بوو بۆ داوای سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لە پێش هەموویانەوە هادی عامری.

ئەبو ئالا وەلائی ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە هێرشەکەیان دواخستووە، بەڵام "وەڵامدانەوە و پێداچوونەوە بە کات، قەبارە و جۆری هێرشەکان وەک بژارەیەکی کراوە ماوەتەوە؛" گوتیشی: "ئەمە ئەرکێکی نیشتمانییە و تێکۆشەران و کەسوکاری شەهیدان چاوەڕێی دەکەن." 

ئەبو ئالا وەلائی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ئەم دەرفەتە بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی عێراق بەکاربهێنن.

رۆژی هەینی 7ـی ئابی2026 هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر لە بانگەوازێکدا داوای لە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کرد، کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە دوابخەن و بەڵێنی پێدان کە لە "رێگەی دیپلۆماسییەوە بەدواداچوون بۆ مافی شەهید و بریندارەکان"ـی ئەو هێرشانە دەکات.

گرژییەکانی نێوان گرووپە چەکدارەکانی عێراق و سعودیە دوای ئەوە دێت، کە سعودیە ئەو گرووپانەی بە هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی تۆمەتبار کرد.

لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و سعودیە لە بەرەبەیانی 29ـی تەممووز، ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە 6 پارێزگای عێراق و کەرکووک بۆردوومانکران و لە ئەنجامدا 18 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 20ـی دیکە برینداربوون.

دوای هێرشەکە، گرووپی موقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق کە نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، 7ـی ئابی دیاریکرد وەک دوایین وادە بۆ حکومەتی عێراق لەبارەی کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی سعوودیە و ئەمریکا.

دوێنێش موقاوەمە لە رێگەی راگەیێندراوێکەوە دواخستنی هێرشەکانی راگەیاند. 

رۆژی هەینی 7ی ئابی 2026، موقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بانگەوازەکەی حاجی موجاهید ئەبو حەسەن عامری (هادی عامری) و لەبەر هەڵوێستی هەندێک لە سەرکردە سیاسییە خاوەن شکۆکانمان، بڕیارماندا ئەو وەڵامدانەوەیەی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ 23ـی سەفەر (7ـی ئاب) ئەنجامبدرێت، دوابخەین."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە