Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

وەزیری نەوتی عێراق: لە رێککەوتن لەگەڵ هەولێر و کۆمپانیاکانی نەوت سەرکەوتووبووین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، حکومەت دیدگەیەکی روونی بۆ پێشەنگیی وزە لە جیهاندا هەیە و جەختیشدەکاتەوە کە رێککەوتنی سێقۆڵیی نێوان بەغدا، هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان دەکرێت لەڕێگەی گفتوگۆوە هەمواربکرێت.


باسم محەممەد خزەیر، رۆژی شەممە، 8ـی ئابی 2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، عێراق دوای 50 ساڵ لە شەڕ و تیرۆر، پێویستی بە ژێرخانێکی پێشکەوتووی نەوتی هەیە. گوتیشی: "تیمەکانی گەڕان و پشکنینمان لە چەند پارێزگایەک سەرقاڵی رووپێوین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو یەدەگە نەوتییەی کە بەکاربراوە."

نەوت و گازی هەرێمی کوردستان

سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتنێکی سێقۆڵی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکاندا هەیە، "سەرکەوتووبووین لەو رێککەوتنە چونکە پێشتر بێڕێککەوتن بووین."

باسم محەممەد رایگەیاند: "لە رێککەوتنی سێقۆڵی بەراشکاوی لەگەڵ برایانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان باسمانکرد، ئەوان داوای دابینکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتیان کرد بۆ بەکاربردنی ناوخۆ، چونکە ئەوان پاڵاوگەی تایبەت بە خۆیان هەیە. بەراشکاوی پێمان گوتن 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە وەردەگرین و هەناردەیدەکەین، ئێمە وەک وەزارەتی نەوتی عێراق ئەرکی دابینکردنی بەرهەمی سووتەمەنی (بەنزین، زەیتی گاز) دەگرینەئەستۆ بەو نرخەی کە لە هەموو پارێزگاکان هەیە، ئەوان رای جیاوازیان هەبوو کە خۆیان ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرن و ئەم بەرهەمانە خۆیان دابینیدەکەن بەرامبەر پێدانی 50 هەزار بەرمیل."

راشیگەیاند: "جارێکی دیکە دەتوانین ئەم رێککەوتنە بە دانوستاندن هەمواربکەینەوە."

باسم محەممەد گوتی: "ئێمە جیاوازی لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەدا ناکەین و ئەم دۆسیەیە پێویستی بە دیالۆگی زیاترە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات."

ئاماری بەرهەمهێنان و هەناردە

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، ئێستا عێراق رۆژانە 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و بڕی هەناردەکردنیش لەنێوان 1.5 بۆ 1.7 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.

ئەم دابەزینە بۆ ئەو ئاڵنگارییانە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی بارودۆخی جەنگ لە ناوچەکە و کێشەکانی تەنگەی هورمزەوە دروستبوون. پێش دەستپێکردنی شەڕ، عێراق تەنیا لەڕێگەی هورمزەوە رۆژانە 3.4 ملیۆن بەرمیلی هەناردەدەکرد.

پڕۆژە ستراتیژییەکان و هەمەجۆرکردنی رێگەکانی هەناردە

باسم محەممەد ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەی بۆریی نەوتی (بەسڕە - پیشابوور) لەڕێگەی سیستمی وەبەرهێنانی (BOT)ـەوە جێبەجێدەکرێت و پڕۆژەیەکی نوێ نییە، هەروەها هەنگاوی جیدی نراوە بۆ پڕۆژەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری عەقەبەی ئوردنییەوە، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردە.

سەبارەت بە کەرتی گاز، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، 14 گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان واژۆکردووە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە گازییەکان و کۆتاییهێنان بە سووتاندنی گازی هاوەڵ، چونکە عێراق ساڵانە پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی گاز خەرجدەکات.

پەیوەندی لەگەڵ تورکیا و ئەمریکا

وەزیری نەوتی عێراق گوتی، رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ تورکیا نوێکراوەتەوە، بەڵام تورکیا پێشنیازیکردووە تەنیا گواستنەوەی نەوت بێت و عێراقیش بەشداربێت لە هەندێک پڕۆژەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێڵگەکانی کەرکووک بەتەنیا ناتوانن ئەو 700 هەزار بەرمیلە دابینبکەن کە پلانی بۆ دانراوە. لەلایەکی دیکەوە، سەردانی ئەم دواییەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا، لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە