Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ گرانبوونی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونەوەی بڕەکەی لە هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوونی هۆکارەکانی ئەو قەیرانە پێکهێنا. پەرلەمانتارە کوردەکانیش گوشارەکانیان بۆ سەر وەزارەتی نەوت چڕکردووەتەوە تاوەکو پشکی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمە نەوتییەکان زیاد بکرێت.


لە کاتێکدا قەیرانی سووتەمەنی جارێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوەتەوە، دانەر عەبدولجەبار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانی وەزارەتی نەوتیان کردووە و پێشنیاریان کردووە ئەو پشکەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە (کە 50 هەزار بەرمیلە) زیاد بکرێت. دەڵێت: "وەزارەتی نەوت تێگەیشتنی بۆ بارودۆخە نوێیەکە هەبووە و رازیبوون بە زیادکردنی پشکەکە، ئەوەش وەکو چارەسەرێکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە."

عامر عەبدولجەبار، سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک تاوەکو نرخەکان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هاوتا بن. بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە، لیژنەکە میوانداریی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

گەشبینیی وەزیری نەوت بە رێککەوتنی نوێ

سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گاز هەمیشە خاڵی ناکۆکی هەولێر و بەغدا بووە، باسل محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق گەشبینی خۆی نیشان دا و رایگەیاند، گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سێقۆڵی گرنگ لە نێوان وەزارەتی نەوت، هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەش کرد ئەو رێککەوتنە قابیلی پێداچوونەوە و هەموارکردنە لە بەرژەوەندی هەردوولا و جەختی کردەوە  "هیچ کات دوودڵ نابین لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان."

تەنگەی هورمز و بژاردەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان

گرژییەکانی ناوچەکە و داخستنی تەنگەی هورمز، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق هەبووە، بە جۆرێک ئاستی هەناردەی مانگانە لە 106 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ تەنیا 22 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

ئەم دۆخە نوێیە وای کردووە بەغدا بە دوای رێگەی جێگرەوەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی چیتر تەنیا پشت بە یەک رێڕەوی هەناردەکردن نەبەستێت. لە ئێستادا عێراق لە هەوڵی دۆزینەوەی بژاردەی نوێدایە، یەکێک لە بەهێزترین بژاردەکان دووبارە کاراکردنەوەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستان و بەندەری جەیهانی تورکیایە، تاوەکو وەکو رێگەیەکی سەرەکی و بێ رکابەر بۆ هەناردەکردنی نەوت بەکاربهێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە