Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

بەغدا هێشتا مووچەی مانگی 7ی هەرێمی کوردستانی نەناردووە

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق هێشتا مووچەی مانگی  حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەوانە نەکردووە و خەریکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیەتی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان لە 22ی مانگی رابردووەوە لە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراقە.


سەرەڕای ئەوەی وەزیر و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵن، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت ئەم هەفتەیە پارەکە رەوانە بکرێت.

دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە ئەمڕۆ بەدواداچوونمان کرد لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری و فەرمانگەی بودجە، ئەوان خەریکی ئامادەکردنی پارەکەن و کاتێک ئامادە بوو، مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێرن و هیچ کێشەیەکی لەپێش نییە. بەڕاستی نامانەوێت وادەیەک بڵێین، بەڵام سبەی دیسان سەردانی وەزارەتی دارایی دەکەمەوە بۆ ئەوەی بزانم گەیشتوونەتە کوێ."

بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق گەرەنتی بکرێت و لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە.

عەبدولحەمزە خەفاجی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئیدراک، بە رووداوی گوت: "هەموو پەرلەمانتاران داوایان کردووە کە مووچەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکرێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق بێت، چونکە ئەوە مافێکی شایستەی براکانمانە لە هەرێمی کوردستان."

یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە، کێشەی کەمیی نەختینەیە (سیولە) کە رووبەڕووی حکومەتی عێراق بووەتەوە و وەک مەترسییەکی شاراوە سەیر دەکرێت، کە لە ئەگەری بەردەوامبوونیدا، کاریگەریی لەسەر کابینەی ئێستای عێراقیش دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە