Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق

عێراق

واژۆ بۆ سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆدەکرێتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەکرێتەوە، ئەوەش وەک یەکێک لە چارەسەرەکانی قەیرانی دارایی و زیاتر لە 60 پەرلەمانتاریش واژۆیان کردووە.

نووسراوی تایبەت بەو داواکارییە لەلایەن محەممەد شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی (خزمەتگوزاری) ئامادەکراوە و 67 ئەندامی پەرلەمان واژۆیان کردووە.

لەو نووسراوەدا هۆکاری داواکارییەکە خراوەتەڕوو، لەوانە ئەنجامنەدانی ئەرکی چاودێری و یاسادانانی ئەنجوومەنەکان، دروستبوونی بارگرانیی دارایی بەهۆی مووچە و ئیمتیازاتەکانیانەوە؛ داواش لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە کە کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان و تەرخانکراوە داراییەکانیان سڕبکرێت و لە پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو داواکارییە بدرێت.

سروە محەممەد، ئەندامی لیژنەی ئابووری، پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هۆکاری ئەو واژۆ کۆکردنەوەیە ئەوەیە کە بۆچوونێک لە پەرلەمان دروست بووە کە ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەڵقەیەکی زیادەیە و بارگرانیی ئابووری دروست کردووە."

ئەو هەوڵە بۆ سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕینی عێراق بە دۆخێکی ئابووریی سەختدا بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی بۆ زیاتر لە نیوە، ئەمەش بەهۆی کاریگەریی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە 28ـی شوبات دەستی پێکرد.

پێشتر پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2019 ئەنجوومەنی پارێزگاکانی سڕکرد بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانەی کە ئەو کاتە ئەنجامدران دژی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و تاوەکو ساڵی 2023 پارێزگاکانی عێراق بێ ئەنجوومەن بوون.

ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان 285 کەسە لە 15 پارێزگا. بەرزترین مووچەی ئەندامانی ئەنجوومەن دوو ملیۆن و 600 هەزار دینارە، بەو پێیە تێکڕای پارەی مووچەی مانگانەی ئەندامانی ئەنجوومەن دەگاتە 741 ملیار دینار.

عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگاکان بارگرانییان دروست نەکردووە و تەنیا مووچە وەردەگرن بەبێ ئیمتیازاتی دیکە، ئەوە جگە لەوەی لە پارێزگاکانی خۆیاندا کاران.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە