Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسەوانی ئەو پەرلەمانتارانە دەکێشێتەوە کە بە گەندەڵی تۆمەتبارن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرمانی دا بە کێشانەوەی سەرجەم ئەو پاسەوانانەی، بۆ پاراستنی ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانە تەرخانکرابوون، کە بە تۆمەتی گەندەڵی رەوانەی دادگە کراون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2026 حوسێن عەوادی، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، فەرمانی دا بە کێشانەوەی دەستبەجێی ئەو کارمەندانەی پۆلیس کە ئەرکی پاراستنی ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسانەیان لە ئەستۆ بوو، کە پارێزبەندییان لادراوە و بە تۆمەتی گەندەڵی رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە رۆژی 28ی حوزەیرانی 2026ـەوە بە ئۆپەراسیۆنی وردی هێزەکانی دژەتیرۆر و دەستەی دەسپاکی لە ناوچەی سەوز هەڵمەتی بەرەبەیانی دژە گەندەڵی دەستیپێکرد، بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسانی باڵا لە عێراق  ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتارانی خولی ئێستا و پێشووی گرتەوە. 

دیارترین ئەو کەسانەش:

- محەممەد کەربوولی: پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم
- عالیە نوسەیف: پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- محەممەد فرمان شاهر جبووری: پەرلەمانتاری پارتی تەقەدووم
- حەسەنەین خەفاجی: پەرلەمانتاری سەربەخۆ
- موزر کەرەوی: پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سەروەریی
- بەهادین نووری: پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- ئەحمەد جبووری (ئەبو مازن): سەرۆکی حیزبی جەماهیری نیشتمانی
- ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

جگە لەمانە، بەرپرسانی وەک عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوت، ئیبراهیم ئەلسومەیدەعی (راوێژکاری پێشوو)، و هاشم سوودانی (بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئۆتۆمبێل)یش پاسەوانەکانیان لێ دەسەنرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم زنجیرە دەستگیرکردن و رێکارە یاساییانە دوای دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق هاتوون، کە پەردەی لەسەر چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵی لاداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە