Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

لە داقووق بۆمبێک تەقییەوە و دوو ئەفسەر و سەربازێک برینداربوون

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری قەزای داقووق، بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر و سەربازێک بریندار بوون. بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و یەکێک لە ئەفسەرەکان خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە.


سەمیر جاسم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی داقووق بە تۆڕی میدیایی ڕووداو راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ سێ برینداری هێزە ئەمنییەکان کە سەر بە لیوای 44ی فیرقەی 11ی سوپای عێراقن، گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکەمان. برینداربوونی ئەوان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە لە ناوچەی چەمی رۆخانە."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقووق رایگەیاند، رائید فازڵ عەباس کازم، تەمەن 36 ساڵ، خەڵکی پارێزگای بابلە برینەکەی لە قاچی راستیدایە؛ ملازمی یەکەم سەمیر سابیر ئەحمەد،  تەمەن 25 ساڵ کە خەڵکی قەزای زاخۆیە، برینەکەی لە دەستی چەپیدایە. هەروەها غەیس عەلی کازم، تەمەن 35 ساڵ، خەڵکی بەغدایە بەهۆی تەقینەوەکەوە تووشی ئازار لە چاوەکانیدا بووە."

سەمیر جاسم ئاماژەی بەوەش کرد، برینی بریندارەکان سەخت نییە و تەندروستییان جێگیرە. گوتیشی، "تیمە پزیشکییەکانیان دەستبەجێ رێکارە پێویستەکانیان بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان گرتووەتە بەر و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان."

تەقینەوەکە لە کاتێکدا روویداوە کە هێزەکەی سوپای عێراق لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردندا بوون لە چەمی رۆخانە (وادی شای). سرووشتی ناوچەکە سەختە و ناوبەناو چەکدارانی داعش بۆ خۆشاردنەوە و هێرشکردن بەکاری دەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە