Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەجاج ئەحمەد حەردان زەعێتەر عوبێدی

عەجاج ئەحمەد حەردان زەعێتەر عوبێدی

عێراق

زیاتر لە 40 رۆژە بڕیاری لە سێدارەدانی عەجاج لە سەرۆکایەتیی کۆمارە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو ديجيتاڵ

پارێزەری دۆسیەی عەجاج، کە بە جەلادی نوگرە سەلمان ناسراوە، رایگەیاند، بڕیاری لە سێدارەدانەکەی گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ پەسندکردنی.

ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسیەی سکاڵاکارانی دژ بە عەجاج بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەقی بڕیاری دادگەی بۆ سزای لەسێدارەدانی عەجاج رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کردووە و بڕیارەکەیان لە 29ی حوزەیران وەرگرتووە.

بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاج ئەحمەد حەردان زەعێتەر عوبێدی لە 23ـی حوزەیرانی 2026 لەلایەن دەستەی پێداچوونەوەی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق پەسەند کرا، لەدوای ئەوەی دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق لە 14ـی ئایار بڕیارەکەی دەرکردبوو.

ئەیاد کاکەیی رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە دژی عەجاج، پێویستە سەرۆککۆمار پەسەندی بکات و دواتر لە رێگەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی داد بۆ جێبەجێکردن.

عەجاج، یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکیی ئەنفالە و بە جەلادەکەی نوگرە سەلمان ناسراوە، لە دوو لێکۆڵینەوەدا دانی بەو تاوانانەدا ناوە کە لە دژی ئەنفالکراوانی کورد کردوونی، لەوانە شەهیدکردن و دەستدرێژیکردن و برسیکردنیان.

پارێزەری دۆسیەکە رایگەیاند، بەگوێرەی یاسا، سەرۆککۆمار ناتوانێت سزاکە رەت بکاتەوە یان لێبووردنی بۆ دەربکات و لە دوای گەیشتنی بە وەزارەتی داد، رۆژی لە سێدارەدانی دیاری دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە