Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

رێککەوتنی ئەسیکۆداى نێوان هەولێر و بەغدا بە دوو پێشنیازەوە چاوەڕێی رەزامەندی زەیدییە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

رێککەوتنی ئەسیکۆدای نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە دوو پێشنیازەوە لەبارەی چۆنیەتیی وەرگرتنی گومرگ، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و چاوەڕێی رەزامەندیی عەلی فالح زەیدییە؛ بە گوتەی ئەندامێکی لیژنەی دەروازە سنوورییەکانی پەرلەمانی عێراق، لێخۆشبوونی گومرگی و جۆری کاڵای هاوردەکراو و گومرگی پێشوەختە هێشتا جێگەی گفتوگۆن.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکی بەرپرسی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتوون، لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی ماوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: "لەگەڵ ئەو لێکتێگەیشتنە، راسپاردەیەک بەرزکراوەتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی چۆنیەتیی وەرگرتنی گومرگی کاڵای هاوردەکراو لە رێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە، کە بریتین لەوەی بەغدا 100%ی گومرگ لە رێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە وەربگرێت و نیوەی بدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان، یان نیوەی وەربگرێت و نیوەکەی دیکەی لە هەرێمی کوردستان وەربگیرێت."

لە 18ی حوزەیرانی 2026، شاندی هەرێمی کوردستان کە تایبەت بوو بە پرسی گومرگ و سیستمی ئەسیکۆدا، لەگەڵ دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لێکتێگەیشتنێکی 16 خاڵییان واژۆ کرد، بۆ ئەوەی ئەو سیستمە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت.

سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی لیژنەی دەروازە سنوورییەکان و پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: بەغدا داوا دەکات پارەی گومرگی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژمارێکی بانکی بە ناوی هەردوولاوە و نیوەی پارەی گومرگەکە دابەش بکرێت.

لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی گومرگ و سیستمی ئەسیکۆدا رێگە دەدات بە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ سیستمەکە و یەکخستنی پێناسی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکانی هەردوولا. هەروەها لیژنەی هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی دەروازە سنوورییەکان کە دانیان پێدا نەنراوە.

سەلوان ئاکرەیی رایگەیاند، ئەوەی کە هێشتا جێگەی گفتوگۆیە لە نێوان هەردوولا، سێ خاڵی سەرەکییە؛ یەکەمیان ئەوەی کە لێخۆشبوونی گومرگی بە هاوشێوەی عێراق ئەو کاڵایانە بگرێتەوە کە بۆ دامەزراوە و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێن.

 دووەمیان ئەوەیە رێگە بدرێت لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە بازرگانان هەموو جۆرە کاڵایەک لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکەن، کە ئێستا تەنیا دەرمان و خۆراک رێگەی پێدراوە؛ سێیەمیان پەیوەندیدارە بە گومرگی پێشوەختەوە، کە ئایا هەموو پارەی کاڵای هاوردەکراو لە رێگەی ئەسیکۆداوە بدرێت یان لە دوای گەیشتنی بارەکە راست بکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕێکاری گومرگی پێشوەختە کە ئێستا حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە کاری پێدەکات، پێویستە هاوردەکاران پێشوەختە لە رێگەی سیستمەکەوە گومرگی ئەو کاڵایانە بدەن کە هاوردەی دەکەن، تاوەکو بتوانن لە دۆلاری بانکی ناوەندی سوودمەند بن، کە بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ پێیان دەفرۆشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە