Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپێشاندانى موختارەکان لە عێراق

خۆپێشاندانى موختارەکان لە عێراق

عێراق

هەمواری یاسایەک لە عێراق؛ موختارەکان دەمانچە هەڵدەگرن و مووچەکەیان دەبێتە دوو هێندە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای موختارەکان دەکات بۆ ئەوەی مووچەکەیان بکرێتە دوو ئەوەندەی ئێستا و رێگەشیان پێبدرێت دەمانچە هەڵبگرن و تفەنگ لە بنکەى پۆلیس بە خواستن ببەن.

خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای موختارەکان لە 8ی ئاب، لە پەرلەمانی عێراق کراوە، کە هەنگاوی یەکەمی پەسەندکردنیەتی.

بەگوێرەی هەمواری یاساکە، رێگە دەدرێت بە موختارەکان دەمانچە هەڵبگرن و مۆڵەتی هەڵگرتنیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پێدەدرێت. 

وەرگرتنی مۆڵەتی چەک دەبێت بە هاوئاهەنگی بێت لەگەڵ یەکەی کارگێڕی یان پارێزگارى ئەو پارێزگایە بێت کە موختارەکە کارى تێدا دەکات.

ئەو گۆڕانکارییە رێگە بە موختارەکان دەدات تفەنگ لە بنکەیەکی پۆلیسی ناوچەکەیان بە خواستن وەربگرن بۆ خزمەتکردن، لەگەڵ ئەوەی رێگە بە موختار دەدرێت چەک هەڵبگرێت، سزاش بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر موختارەکان؛ سزاکە هەمان سزای دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێک دەبێت لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا.

بەگوێرەی مادەی 299ی یاسای سزاکانی عێراق، هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر فەرمانبەرێک لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی فەرمیدا، سزاکەی بەندکردنە کە سێ ساڵ زیاتر نەبێت.

مووچەکەیان دەکرێتە دوو ئەوەندە

هەموارەکە مووچەی موختارەکانی لە 250 هەزار دینارەوە زیاد کردووە بۆ 500 هەزار دینار، کە بە ناوی پاداشتی مانگانە پێیان دەدرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: بەوپێیەی هەموارەکە پابەندیی دارایی و زیادکردنی پاداشتی موختارەکانی تێدایە، پێویستی بە رەزامەندیی حکومەت هەیە و ئەگەر حکومەت بیەوێ دەتوانێ لە دوای دەرچوواندنی لە پەرلەمان، تانەی لێ بدات.

هەموارەکە ئەوەی دیاریکردووە کە زیادکردنی مووچەی موختارەکان بۆ 500 هەزار دینار بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت و لە بودجەی پارێزگاکەی دەدرێت، هەروەها مافی خانەنشینیشی دەبێت.

چۆن موختار دیاری دەکرێت؟

ئەو یاسایە لە ساڵی 2011 دەرچووە و ئەوە دووەمجارە هەموار دەکرێتەوە، کە بۆ رێکخستنی کاری موختارەکانە لە کۆڵان، گوند و شارەکان.

 هەموارەکە ئاماژەی بەوە داوە کە هەر گەڕەک، گوند و کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون موختارێکیان دەبێت.

بەگوێرەی یاسای موختارەکان، نابێ ئەو شوێنەی موختارەکەی لێیە دانیشتووانەکەی لە 300 کەس کەمتر بێت. ئێستا لە سەرتاسەری عێراق زیاتر لە 17 هەزار موختار هەن.

موختارەکان لەلایەن یەکەی کارگێڕییەوە بەربژێر دەکرێن و لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگیان لەسەر دەدرێت بۆ پەسەندکردنیان؛ دەبێت موختارەکە دانیشتووی ئەو ناوچەیە بێت کە ئەرکەکەی تێدا دەبێت.

 هەر موختارێک مانەوەی لە پۆستەکەیدا زیان بە بەرژەوەندیی گشتی بگەیێنێت، دوای لێکۆڵینەوە، کەسێکی دیکە دەخرێتە جێگەی.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە