Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

دوای 21 ساڵ چاوەڕوانی؛ خێزانێک لە دیالە کۆرپەکەیان بوو

هونەر حەمید

هونەر حەمید

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات


رووداو - دیجیتاڵ

دوای زیاتر لە دوو دەیە ئارامگرتن و چاوەڕوانی، خێزانێک لە پارێزگای دیالە  کۆرپەیان بوو. پزیشکانی نەخۆشخانەی "زەهرا" بۆ ئافرەتان و منداڵان لە دیالە، سەرکەوتنی پڕۆسەی لەدایکبوونی منداڵەکەیان راگەیاند و جەختیان کردەوە کە باری تەندروستیی دایک و کۆرپەکەش جێگیرە.


دکتۆر فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دیالە بە رووداوی راگەیاند: "پڕۆسەی لەدایکبوونەکە لەژێر سەرپەرشتیی وردی دکتۆر یوسرا عەبدولمەهدی، پزیشکی راوێژکاری بواری ژنان و منداڵبوون بووە. دواجار دوای 21 ساڵ، ئەم خێزانە بە دیداری یەکەم کۆرپەیان شادبوون و منداڵەکە بە تەندروستییەکی باشەوە هاتە دنیاوە."

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی دیالە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی چاودێرییەکی وردی پزیشکی و ماندووبوونی کادیرانی نەخۆشخانەکە بووە، تاوەکو توانییان ئەو خەونە دوورودرێژەی خێزانەکە بکەنە راستی.

ئەم حاڵەتە لە ناوەندە پزیشکییەکانی دیالەدا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و وەک "مژدەیەکی پڕ لە هیوا" بۆ ئەو خێزانانە دەبینرێت کە ساڵانێکی درێژە بە هیوای منداڵبوونەوە ئارامیان گرتووە. لە ئێستادا کۆرپەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و سەرجەم نیشانە تەندروستییەکانی ئاسایین.



بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە