Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی کۆبوونەوەکە

دیمەنێکی کۆبوونەوەکە

عێراق

زەیدی بڕیاریدا پڕۆژەیاسایەک بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ئامادە بکرێ

گەشاو خالید

گەشاو خالید

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق رێنمایی دەرکرد بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا؛ هۆشداریشی دا "چەکی بێسەروبەر" مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەری و دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات.

رۆژی سێشەممە 11ی ئابی 2026 عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پێشوازی لە خالید موتعیب عوبەیدی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەکە کرد.

زەیدی و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان باسیان لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سنوورەکان و ئاسمانی عێراق کرد.

زەیدی فەرمانی دا بە دەرکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ "سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا" و بەپێی رێکارە دەستوورییەکان ئامادە بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە مەترسیدارترین شت هەڕەشە لە دەوڵەت دەکات، بوونی "چەکی بێسەروبەر و دەرەوەی یاسایە"، چونکە دەسەڵاتی یاسا و شکۆی دامەزراوە ئەمنییەکان لاواز دەکات.

عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەش کرد، چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت و بەهێزکردنی تواناکانی سوپا، گەرەنتیی جێگیریی ناوخۆییە کە راستەوخۆ بە سەقامگیریی ئابووری و سیاسییەوە بەستراوەتەوە. هەروەها داوای کرد هاوئاهەنگیی تەواو لەنێوان حکومەت و پەرلەمان هەبێت بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پاڵپشتی لە کارنامەی پەرەپێدانی حکومەت دەکەن.

مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق، کە لەنێو کۆبوونەوەکە ئامادەبوو بە رووداوی راگەیاند، "هیچ پڕۆژەیاسایەک بە نووسراو و یاداشتی فەرمی لایەنێکی باڵای سەرۆکوەزیران یان نوسینگەکەی نەبێت دەرناکرێت، ئێمە دەست دەکەین بە هەنگاوەکانی دەستپێکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە سەرەتا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت لە پەرلەمانی عێراق، دوای خوێندنەوەی دووەم رەشنووسەکە دەخرێتە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران."

مازن غەریب گوتیشی، "حکومەتی عێراق هیچ رێگە چارەیەکی دیکەی لەبەردەست نەماوە، ئەمە تاکە چارەسەرە عێراق لەو دۆخەی چەکی دەرەوەی دەوڵەت دەرباز بکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەش ئاماژەی پێکرد کە ئەوانەی چەک رادەستی دەوڵەت ناکەن یان دەبێ رووبەرووی یەکدی ببینەوە یان دەبێ چەکەکانیان رادەست بکەن تاوەکو 30ی ئەیلوول دوا وادەیە."

بە گوتەی مازن غەریب، پڕۆژەیاساکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی پێکردووە کاتی زۆری دەوێت و هەنگاوەکانی زۆری لەبەردەم دەبێت تا دەبێتە یاسایەکی جێگیر لە نێو دەستووردا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی راشیگەیاند، "هێزەکانی پێشمەرگە بەدەرن لەو بڕیارە، پێشمەرگە لە دەستووردا هەیە و دانپێراوە، ئەم بڕیارە تەنیا بۆ گروپە چەکدارەکانە."

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەوڵەت زۆرینەی لایەنە سەرەکییەکانی بەشدار لە حکومەت تێیدا بەشدارن، دوای ئەو وادەیە بوونی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت و هەر جۆرە مامەڵەیەکی دەرەوەی یاسا، بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە