Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

ئیسماعیل قائانی لە بەغدا بوو: "لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گرووپەکان کۆبووەتەوە"

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە عێراق بۆ رووداو، سەرەتای ئەم هەفتەیە و بەدیاریکراوی رۆژی شەممە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هاتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان کۆبووەتەوە.


ئەو سەرچاوانە بە رووداویان راگەیاند، قائانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و بەرپرسی گرووپە چەکدارەکان کۆبووەتەوە.

رووداو زانیویەتی سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی نزیکەی 36 کاژێری خایاندووە و کۆبوونەوەکان زۆر بە نهێنی کراون. سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت: "کۆبوونەوەکان هیچ ئامادەکارییەکی ئەوتۆیان بۆ نەکراوە و تەنیا کەمتر لە کاژێرێک پێش کاتی هەر کۆبوونەوەیەک، ئامادەکارییەکی سادە کراوە."

لە 29ـی تەممووزی 2026دا ئەمریکا و سعوودیە هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک و شەش پارێزگای عێراق و لە ئەنجامدا 18 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و 20ـی دیکە بریندار بوون. حکومەتی سعوودیە هێرشەکەی بە وەڵامێک بۆ هێرشی درۆنیی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ناوبرد.

یەکێک لەو سەرچاوانە کە ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئیسماعیل قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە گوتی: "قائانی بە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوتووە کە ئەوان (ئێران) بەرپرس نەبوون لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر سعوودیە و هیچ فەرمانێکی لەوجۆرەی بە گرووپەکان نەکردووە کە ئەو کارە بکەن."

لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە کە قائانی بە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوتبێت، ئەوان وەکو سوپای پاسداران رێگە بە تێپەڕبوونی بارە نەوتی عێراق دەدەن لە تەنگەی هورمز، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق دۆسیەی چەک دانانی گرووپەکان دابخات و باسی نەکاتەوە. بەڵام ئەو سەرچاوەیەی کە ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی قائانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگییە گوتی: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و بە هیچ جۆرێک لە کۆبوونەوەکان باسی نەوت نەکراوە."

وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات: "قائانی گوتوویەتی: ئێمە پشتگیریی ئەو هەوڵەی حکومەتی عێراق دەکەین، بەومەرجەی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە خاکی عێراق گەرەنتی بکرێت."

هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد کە بەرپرسانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی باسیان لە سەختیی دۆخی ئابووریی عێراقی کردووە، وەک پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ کاریگەریی داخستنی تەنگەی هورمز لەسەر ئابووریی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە