Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەکەی

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەکەی

عێراق

داواکارییەکی 'بەپەلە' بۆ چارەسەری کێشەی بەنزینی کوردستان دەدرێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق

هەستیار قادر

هەستیار قادر

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس


رووداو دیجیتاڵ

لە پەرلەمانی عێراقەوە داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکرێت بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە سووتەمەنی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە 50 هەزار بەرمیلەوە بکرێتە 140 هەزار بەرمیل؛ ئەو داواکارییە لەلایەن پەرلەمانتارێکی پارتییەوە ئامادەکراوە و نزیکەی 170 واژۆی بۆ کۆکراوەتەوە.

نووسراوەکە لەلایەن سپیان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئامادەکراوە و تاوەکو 12ی ئاب 169 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە.

لە داواکارییەکەدا کە ئاراستەی سەرۆکوەزیران کراوە، داوا دەکرێت پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە 50 هەزار بەرمیلەوە زیاد بکرێت بۆ 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بە شێوەیەک کە لەگەڵ رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بگونجێت.

سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 13-8-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ، بە فەرمی ئەو نووسراوە لەلایەن فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمى سەرۆکی پەرلەمانەوە ئاراستەی سەرۆکوەزیران دەکرێت بۆ بڕیاردان لەبارەیەوە".

لە نووسراوەکەدا داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە رێکاری "بەپەلە" بگرێتەبەر بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی زیاد بکرێت، یان بە بەنزین قەرەبوو بکرێتەوە بەو بڕەی کە پێویستە.

لەنێو ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردووە، پەرلەمانتاری شیعە و سوننە، فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانى تێدایە.

سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەوپێیەی داواکارییەکە لە بەرژەوەندیی خەڵکە، ئێمەش واژۆمان لەسەر کردووە".

بەگوێرەی رێککەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2025 لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆ کراوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی پەسندی کردووە، رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکار دەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی بەنزین و نەوت و پێکهاتەی دیکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە