Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

زەیدی: رێگە نادەین ئاسمانی عێراق ببەزێندرێت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا


رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگە نادەن ئاسمانی وڵاتەکەیان ببەزێندرێت یان خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت؛ ئاماژەی بەوەش کرد، رێنمایی داوە هەموو پێداویستییەکانی بەرگریی ئاسمانی دابین بکرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەردانێکی مەیدانیی بۆ ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی کرد.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندایە بۆ قۆناخی دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.

زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگری ئامادەی بوون، رایگەیاند: "بەرگریی ئاسمانی قەڵغانی ئاسمانی عێراق و هێڵی پێشەوەی پاراستنی سەروەریی وڵاتە." جەختیشی کردەوە کە بونیادنانی هێزێکی چەکداری بەتوانا، بناخەی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی و سەربازیی عێراقە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رێنمایی دا هەموو داواکاری و پێداویستییە تەکنەلۆژی و سەربازییەکانی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی دابین بکرێن. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ستراتیژیی گەشەپێدانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی بۆ ساڵانی (2026-2031) تاوتوێ کرا، کە ئامانج لێی دروستکردنی سیستمێکی گشتگیرە بۆ رادار، چەک و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی وڵات.

لە پەیامێکدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە، زەیدی گوتی: "رێگە نادەین ئاسمانمان ببەزێندرێت و رێگەش نادەین خاکی عێراق ببێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، چونکە رۆڵی عێراق بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکەیە."

ئەم هەنگاوانەی حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن، بڕیارە تاوەکو 30ـی ئەیلوولی 2026، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە تەواوی لە عێراق بکشێنەوە و ئەرکی پاراستنی ئاسمانی و زەمینی وڵاتەکە بکەوێتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە