Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی کۆبوونەوەکە.

وێنەیەکی کۆبوونەوەکە.

عێراق

بەریتانیا پشتیوانیی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێ

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە دۆسیەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چاکسازیی دارایی و پاوانکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەربڕیوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 13ی ئابی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کردووە. لە دیداری نێوانیاندا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کراوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان." سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی بەریتانیا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە "دیالۆگ و پەیوەندی" تەنیا رێگەن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، باڵیۆزی بەریتانیا لە دیدارەکەدا ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کردووە بۆ سەقامگیرکردنی وڵات و، جەختی لە پشتیوانیی بەردەوامی لەندەن کردووەتەوە "بۆ چوار هەنگاوی ستراتیژیی کابینەکەی زەیدی، کە بریتین لە، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەنگاوەکانی چاکسازیی دارایی، سەروەریی یاسا و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا."

عیرفان سدیق ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئەو بوارانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولان، بە ئامانجی بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاراستنی سەقامگیریی عێراق.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە