Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەکدارێکی داعش ئاڵاکەی بەرزکردووەتەوە

چەکدارێکی داعش ئاڵاکەی بەرزکردووەتەوە

عێراق

دەزگای شەهیدانی عێراق: 17 هەزار ناوی وەهمی و داعشی کوژراو لە لیستی شەهیدان دان

گەشاو خالید

گەشاو خالید

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

پەردە لەسەر دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی لە ناو دەزگای شەهیدانی عێراق لادەدرێت؛ بەپێی داتاکان، 17 هەزار ناوی وەهمی و تیرۆریست لە لیستەکاندا هەن و مووچە وەردەگرن، بەڵام لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بەهۆی تەواونەبوونی رێژەیی یاساییەوە ناتوانین هیچ رێکارێک بگرینە بەر".


رۆژی چوارشەممە، 12ـی ئابی 2026، عەبدولئیلا نائلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق، ئاشکرای کرد، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی پێشووی عێراق، لە ساڵی 2023دا  (CD) پڕ لە داتای رادەستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کردووە. ئەو داتایانە دەریدەخەن کە 17 هەزار و 686 ناوی وەهمی و تیرۆریستانی داعش لە ناو لیستی مووچەی شەهیدان لە پارێزگاکانی سەلاحەددین، ئەنبار و نەینەوا هەن.

براکۆ شێرکۆ فاتیح، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی هەینی، 14ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە ئاگاداری گەندەڵییەکانین و داتاکانمان لەبەردەستە، بەڵام تاوەکو لایەنە سیاسییەکان ئەندامانی لیژنەکە دیاری نەکەن و نیسابی یاسایی تەواو نەبێت، ناتوانین هیچ کۆبوونەوەیەک بکەین یان هەنگاوی کردەیی بنێین."

ئەو پەرلەمانتارە جەختی کردەوە کە ناکرێت بکوژانی پێشمەرگە و شەهیدان لەسەر حیسابی گەل و خوێنی ئەو تێکۆشەرانەی لە سەنگەرەکاندا شەهید بوون، هاوتای یەکبکرێن و مووجە وەربگرن.

حوسێن نیعمە بەتات، ئەندامی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئەو وردبینییەی ئێستا دەستیپێکردووە بۆ "پاکتاوکردنی" لیستەکان و پاراستنی پیرۆزیی ناوی شەهیدە. بەتات گوتی: "لە رووی ئەخلاقی و یاساییەوە قبووڵکراو نییە ئەو کەسەی گیانی فیدای نیشتمان کردووە، لەگەڵ تیرۆریستێکدا کە دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سوورە، وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت."

ئەو پەرلەمانتارە رەخنەی تووندی لەو دەنگانە گرت کە داوای خەرجکردنی گشتگیری مووچە دەکەن بەبێ وردبینی و داوای کرد تەنیا شایستە داراییەکانی ئەو کەسانە خەرج بکرێت کە دۆسیەکانیان بێ کێشەیە. هەروەها داوای لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکی کرد بەپەلە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکەن کە کارئاسانییان بۆ تێپەڕاندنی ئەم مامەڵە ساختانە کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە