Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەکە

وێنەی کۆبوونەوەکە

عێراق

عێراق پلانی نوێکردنەوەی بەرگریی ئاسمانی لە پێنج ساڵەوە کردە سێ ساڵ

گەشاو خالید

گەشاو خالید

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، بڕیاردراوە لە ماوەی تەنیا سێ ساڵدا تەواوی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵات نوێ بکرێتەوە. دەشڵێت: "بۆ ئەو مەبەستە سندووقێکی دارایی تایبەت دامەزراوە."


رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئاب، شاندێکی عێراقی کە پێکهاتبوون لە فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زەید مووسەوی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، سەردانی ریازی پایتەختی سعوودیەیان کرد و لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رۆژی هەینی، 14ـی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەردانی شاندەکە بۆ سعوودیە، تەواوکەری ئەو لێکتێگەیشتنانەیە کە پێشتر لە بەغدا لەگەڵ شاندە ئەمنییەکەی سعوودیە کرابوون. گوتیشی: "لەم دیدارەدا جەختمان لە پاراستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان، هاوئاهەنگیی هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری کردووەتەوە، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی رێزگرتن لە سەروەریی هەردوو وڵات و رێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک."

سەباح نوعمان پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و ریازی بە "مێژوویی و گرنگ" وەسف کرد و گوتی: "ئەم هاوبەشییە فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە." هەروەها دەشڵێت، هەردوولا رێککەوتوون کە رێگری بکەن لە هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی هەردوو وڵات.

ماوەی پلانی بەرگریی ئاسمانی کەم دەکرێتەوە

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی لە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق کرد و گوتی: "فەرماندەی گشتی فەرمانی کردووە کە سندووقێکی تایبەت بۆ دابینکردنی بودجەی بەرگریی ئاسمانی دابمەزرێت، هەروەها بڕیار دراوە ئەو پلانەی بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە دانرابوو کە بڕیار بوو لە ساڵی 2026 تاوەکو 2031 بخایەنێت، کورت بکرێتەوە بۆ تەنیا سێ ساڵ بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر لایەنە تەکنیکییەکان هەبێت."

بەپێی گوتەکانی سەباح نوعمان، پلانە نوێیەکە دابینکردنی سیستمی راداری مامناوەند و دوورمەودا، هێزی مووشەکی و سیستمی کۆنترۆڵی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت.

سەباح نوعمان باسی لەوەش کرد کە گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە بەنێوبانگەکان بەردەوامن و وەزارەتی داراییش هاوئاهەنگ دەبێت، بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ سندووقی بەرگریی ئاسمانی، بۆ ئەوەی سەروەریی تەواوی ئاسمانیی عێراق بپارێزرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە