Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێو کارگەی "وەلەدی" بۆ رستن و چنین

نێو کارگەی "وەلەدی" بۆ رستن و چنین

عێراق

لە مووسڵ کارگەیەکی گەورەی قوماش کرایەوە؛ 650 هەلی کار دەڕەخسێنێت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

کارگەی "وەلەدی" بۆ رستن و چنین لە بەری رۆژئاوای شاری مووسڵ نۆژەنکرایەوە؛ پرۆژەکە لە رێگەیەوە هەلی کار بۆ زیاتر لە 650 کەس دابین دەکات و جلی فەرمی بۆ دامەزراوەکانی حکومەت بەرهەم دەهێنێت.

غەزوان داودی، جێگری پارێزگاری نەینەوا، رۆژی هەینی، 14ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "ئەم کارگەیە بە هاوبەشیی حکومەتی عێراق و حکومەتی ئەڵمانیا، لە رێگەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KfW) و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) نۆژەنکراوەتەوە و خراوەتەوە گەڕ."

جێگری پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوە کرد، کارگەکە ئێستا بە تەواوی توانای خۆیەوە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە و جلی فەرمی و پێداویستییەکانی دیکەی قوماش بۆ دامەزراوە حکوومییەکان دابین دەکات.

بەگوتەی غەزوان داودی، لە کۆی ئەو 650 کەسەی لە کارگەکەدا کار دەکەن، نزیکەی 300ـیان ئافرەتن کە لە بەشەکانی بەرهەمهێنان، کۆنترۆڵکردنی جۆری و کارگێڕیدا سەرقاڵی کارن.

جێگری پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، کردنەوەی ئەم کارگەیە لەدوای نۆژەنکردنەوەی، وێستگەیەکی گرنگە بۆ بووژانەوەی ئابووریی پارێزگای نەینەوا و رەخساندنی بژێویی بەردەوام بۆ دانیشتووانی مووسڵ، بەتایبەتی بۆ گەنجان و ژنان کە دەتوانن لە رێگەیەوە ببنە خاوەن هەلی کار.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە