Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند گەشتیارێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

چەند گەشتیارێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا

عێراق

کچی پەرلەمانتارێک رێگری لێکرا گەشت بکات؛ فڕۆکەکە گەڕێندرایەوە؟

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا


رووداو دیجیتاڵ

هەواڵی گەڕاندنەوەی فڕۆکەیەک دوای فڕینی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بۆ نێو فڕۆکەخانە بەهۆی کچی پەرلەمانتارێک، مشتومڕێکی زۆری لە شەقامی عێراقی دروست کردووە. باس لەوە دەکرێت پەرلەمانتارێک بە هاوکاریی بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری گواستنەوە فڕۆکەکەی گەڕاندبێتەوە، بۆئەوەی رێگری لە کچەکەی بکات گەشت بکات، بەڵام سەرچاوەیەک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق دەڵێت، پێش فڕینی فڕۆکەکە رێگری لە کچەکە کراوە.
 
ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە باس لەوە دەکەن، فڕۆکەیەک لە بەغداوە بەرەو ئیستەنبووڵ بەڕێکەوتبوو، ناچار کراوە بگەڕێتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. بەشێک لەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە دەڵێن، گەڕانەوەکە بەهۆی "زانیارییەک" بووە لەسەر یەکێک لە سەرنشینەکان، دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە لە نەبوونی رێگریی یاسایی، فڕۆکەکە دووبارە گەشتەکەی دەستپێکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گێڕانەوەیەکی جیاواز بڵاوکراوەتەوە کە دەنگدانەوەی زۆری هەبووە. بەپێی ئەو گێڕانەوەیە، کچی یەکێک لە پەرلەمانتارانی عێراق ویستوویەتی بەبێ ئاگاداری خێزانەکەی بەرەو تورکیا گەشت بکات. دەگوترێت پەرلەمانتارەکە پەیوەندی بە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی گواستنەوە کردووە و گوشار خراوەتە سەر فڕۆکەکە تاوەکو بگەڕێتەوە و کچەکەی دابەزێندرێت. تەنانەت هەندێک دەنگۆ باس لەوە دەکەن کچەکە بڕی 10,000 دۆلاری پێ بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەو دەنگۆیە نییە.

سەرچاوەیەک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، دەستوەردانی سیاسی بۆ گەڕانەوەی فڕۆکەکە رەتدەکاتەوە و بە رووداوی گوت، "رێگریکردن لە گەشتی کچی ئەو پەرلەمانتارە تەنانەت پێش سواربوونی سەرنشینەکان بووە، نەک دوای فڕینی فڕۆکەکە."

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، پەرلەمانتارەکە پێشتر هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدای ئاگادارکردووەتەوە کچەکەی بەهۆی "خراپیی باری دەروونییەوە" ناکرێت بەتەنیا گەشت بکات و رێگری لە گەشتکردنی بکەن. هەروەها سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، کچەکە پێش چوونە نێو فڕۆکە رێگری لێکراوە و دایکی چووەتە فڕۆکەخانە و وەریگرتووەتەوە، فڕۆکەکەش بە ئاسایی و بەبێ گەڕانەوە گەشتەکەی ئەنجام داوە.

سەرچاوەیەکی دیکە بە رووداوی راگەیاند، ئەو کچەی کە رێگری لێکراوە گەشتەکە بکات، کچی پەرلەمانتار (غوفران شمەری)یە کە پەرلەمانتارە لەسەر پارێزگای کەربەلا، بەڵام سەرچاوەکە دەڵێت، نازانرێت فڕۆکەکە لەدوای فڕینی گەڕێندراوەتەوە یان پێش فڕینی رێگری لە کچەکە کراوە گەشت بکات.

هەرچەندە لە سۆشیاڵ میدیا و بەشێکی میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە وەزیری گواستنەوەی عێراق بەڕێوەبەری نووسینگەکەی (زەید مخێڵف)، لەسەر پرسی گەڕاندنەوەی فڕۆکەکە دەرکردووە، بەڵام رووداو پەیوەندیی بە بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کردووە و رەتیدەکەنەوە کە وەزیر بڕیارێکی لەوجۆرەی دابێت.


بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە