Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

وەزیری گەیاندنی عێراق بۆ رووداو: کار بۆ هەرزانکردنی نرخی ئینتەرنێت دەکەین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

رووداو دیجیتاڵ

هەولێر و بەغدا بڕیاریان دا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی هاوئاهەنگیی زیاتر لە کەرتی گواستنەوە و گەیاندن پێکبهێنن. وەزیری گەیاندنی عێراقیش گوتی، نرخی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان گونجاوە.


دوای کۆبوونەوەیەکی نێوانیان لە بەغدا، رۆژی یەکشەممە، 16-08-2026، مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لەسەر چەندین بابەتی جیاواز رێککەوتوون و باسیان لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە کەرتی گواستنەوە و گەیاندن و پرۆژە ستراتیژییەکان کرد. گوتیشی: "لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش رێککەوتووین بۆ چارەسەرکردنی هەندێک بابەتی نێوانمان، خوازیارین کێشەکان لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و گەیاندن چارەسەر ببن، کە ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت."

زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لەبارەی نرخی ئینتەرنێت پرسیاری لە وەزیری گەیاندنی عێراق کرد، ئەویش گوتی: "نرخی ئینتەرنێت و خێراییەکەی لە هەرێمی کوردستان گونجاوە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی عێراق تا رادەیەک گرانترە، کار دەکەین بۆ ئەوەی نرخەکان بگەنە ئاستێکی گونجاو." دەربارەی ستارلینکیش ئاماژەی بەوە کرد کە مۆڵەتی فەرمی لە حکومەتی عێراق و دەستەی گەیاندن و راگەیاندن وەرگرتووە و وەک کۆمپانیاکانی دیکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکەی بە سەرکەوتوو ناوبرد و رایگەیاند: "بڕیارمان دا لیژنەیەکی وەزاری پێکبهێنین، نەک تەنیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو بۆ ئەوەی هاوئاهەنگیی زیاتر و پرۆژەی هاوبەشمان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان هەبێت."

سەبارەت بەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و باج دەدەن، بەڵام لە عێراقیش داوای باجیان لێ دەکرێت، ئانۆ جەوهەر، بە رووداوی راگەیاند، باسی ئەو بابەتەیان کردووە و لیژنە هاوبەشەکە هەنگاو بە هەنگاو ئەو گرفتانە چارەسەر دەکات.

هەروەها وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ وەزارەتی گەیاندنی عێراق کار دەکەن بۆ ئەوەی هەر سیمکارتێک بە ناسنامەی نیشتمانییەوە ببەسترێتەوە، تاوەکو رێگری لە هەر خراپ بەکارهێنانێک بگیرێت و هاووڵاتییان زیانیان پێ نەگات.

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە