Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک بارهەڵگری هەناردە و هاوردەکردنی کاڵا.

ژمارەیەک بارهەڵگری هەناردە و هاوردەکردنی کاڵا.

عێراق

لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گومرگ و باجى پێشوەختەی کاڵای هاوردەکراو لە عێراق وەردەگیرێ

هەستیار قادر

هەستیار قادر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە 1ی مانگی ئەیلوولەوە باج و گومرگی پێشوەختەی ئەو کاڵایانە لە عێراق وەردەگیرێ کە بە دۆلاری بانکی ناوەندی هاوردە دەکرێن. بە گوتەی بەرپرسانی دوو ژووری بازرگانیی هەرێمی کوردستان، پێشتر رادەستکردنی ئەو گومرگە خۆویستانە بووە و تەنیا زانیاری لەسەر کاڵای هاوردەکراو وەرگیراوە.

ئەو بڕیارە نوێیەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی 6ی ئاب دراوە و لە 11ی هەمان مانگدا حەمید غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە کە لە 1ی ئەیلوولەوە باج و گومرگی پێشوەختەی شایستەی کاڵای هاوردەکراو لە رێگەی حەواڵەی دەرەکی وەردەگیرێ و وەک سپاردەی دارایی تۆمار دەکرێ.

شوکرى جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گومرگی پێشوەختە بۆ کاڵای هاوردەکراو لە رێگەی گومرگی ئیبراهیم خەلیلەوە هەبووە کە بۆ دەرمان و خۆراکە، بەڵام بۆ دەروازەکانى ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ، خۆویست بووە کە بازرگانان بەر لە هاوردەکردن بیدەن یان دواتر".

ئەو رێکارەی تایبەتە بە گومرگی پێشوەختە، لە رێگەی سیستمی ئەسکۆدا دەکرێ کە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق کاری پێ دەکرێت.

پێویستە بازرگان لەگەڵ داواکردنی دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ هاوردەکردنی کاڵاکەی، زانیاریی تەواوی لەسەر بدات بۆ ئەوەی بڕی گومرگ و باجەکەی بۆ رادەستکردنى دیاری بکرێت.

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشتر بازرگانان زانیاریی پێشوەختەی کاڵاکانیان لە سیستمی ئەسکۆدا تۆماردەکرد، لەمەودوا دەبێت پێشوەختە گومرگ و باجەکەی بدەن".

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە