Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەممار جبووری، پارێزگاری پێشووتری سەلاحەدین

عەممار جبووری، پارێزگاری پێشووتری سەلاحەدین

عێراق

پارێزگاری پێشووتری سەلاحەدین بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا درا

هەستیار قادر

هەستیار قادر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

عەممار جبووری، پارێزگاری پێشووتری سەلاحەدین بە "تاوان"ی دەستکەوتنی پارە بە شێوەی ناڕەوا، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا درا. 

دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو سزایەی سەر عەممار جبووری، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاب بە بێ ئامادەبوونی ئەو بەرپرسەی پێشوو خۆی دەرچووە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، عەممار جبووری یەک ملیار و 728 ملیۆن و 74 هەزار دیناری بە شێوەیەکی ناڕەوا دەستکەوتووە کە دەبێت بیگەڕێنێتەوە و ئەگەریش دەستگیرکرا، نابێت ئازاد بکرێ تاوەکو ئەو بڕە پارەیە نەگەڕێنێتەوە.

یاسین داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دۆسیەیەی پارێزگاری پێشووتری سەلاحەدین لە کاتێکدا بووە، ئەنجوومەنی پارێزگا نەبووە و پارە بەهەدەر دراوە.

دادگەی تاوانەکانی گەندەڵی بڕیاری داوە کە دەست بەسەر موڵک و ماڵی عەممار جبووری و هاوژین و کوڕەکەیدا بگیرێ و مافیشی بە دەستەی دەستپاکی داوە کە داوای قەرەبووی لێ بکاتەوە.

عەممار جبووری ساڵی 2018 وەک پارێزگار هەڵبژێردرا و لە ساڵی 2022 لەلایەن پەرلەمانەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دواتر چووە دەرەوەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە