Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پرۆژەی بۆریی نەوتی بەسرە – عەقەبە

پرۆژەی بۆریی نەوتی بەسرە – عەقەبە

عێراق

وەزارەتی وزەی ئوردن بۆ رووداو: لێکۆڵینەوە لە پرۆژەی بۆریی نەوتی بەسرە – عەقەبە دراوەتە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی وزەی ئوردن دەڵێت، لایەنی عێراقی پێی راگەیاندوون کە لێکۆڵینەوە لە سوودی پرۆژەی بۆریی بەسرە - حەدیسە - عەقەبە دراوەتە هاوپەیمانیی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تاوتوێی راکێشانی هێڵی گاز دەکرێت و بۆرییەکە لە عێراقەوە بۆ عەقەبە توانای یەک ملیۆن بەرمیل هەناردەی هەیە و کۆگەیەکی حەوت ملیۆن بەرمیلیش دروست دەکرێت.


لیندا عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی وزە و سامانی کانزایی ئوردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لایەنی عێراقی تیمێکی تەکنیکیی پێکهێناوە بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئوردن و میسر لەبارەی پرۆژەی هاریکاریی سێ قۆڵیی بواری نەوت و گاز. عێراق هەردوو لایەنی ئوردنی و میسری ئاگادار کردووەتەوە کە پشت بە شێوازی جێبەجێکردنی (BOT) دەبەستێت، لەبری شێوازی (EPCF) بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بۆریی نەوتی خاوی بەسرە – حەدیسە."

شێوازی جێبەجێکردنی (BOT) کە بە گرێبەستی دروستکردن و بەکارهێنان (موساتەحە) ناسراوە ئەوەیە کە کەرتی تایبەت یان چەند کۆمپانیایەک نەخشەی پرۆژەکە دیاری دەکەن و خەرجیی ئەنجامدانی لە ئەستۆ دەگرن، بەبێ ئەوەی لە بودجەی دەوڵەت بێت، دواتر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو مافی کارپێکردن بە پرۆژەکە دەدرێتە کۆمپانیای جێبەجێکار و داهاتەکەی و رسوماتەکەی بۆ خۆی دەبێت، دوای ئەو ماوەیەش پرۆژەکە رادەستی حکومەت دەکاتەوە. شێوازی (EPCF) ئەوەیە کە حکومەت پارەی پرۆژەکە دەدات و کۆمپانیایەک جێبەجێی دەکات.

بە گوتەی لیندا عەبادی، حکومەتی عێراقی ئەوەی پێ راگەیاندوون کە لێکۆڵینەوە بۆ ئاگاداربوون لە سوودی پرۆژەی بۆریی هەناردەی نەوت و لەنێویدا بۆریی بەسرە - حەدیسەیان داوەتە هاوپەیمانیی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و ئەوانیش لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکەن کە دەکرێت درێژ بکرێتەوە بۆ بەندەری عەقەبە و لە داهاتوودا هێڵی هەناردەی گازیش بگرێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی وزە و سامانی کانزایی ئوردن گوتی: "لەگەڵ لایەنی عێراقی تاوتوێی رۆڵی ئێستا و داهاتووی ئوردن کراوە لە پرۆژەکەدا، لەگەڵ گونجاوی لەگەڵ خاڵەکانی رێککەوتنی چوارچێوەیی کە لەنێوانمان واژۆ کراوە."

ئەو رێککەوتنی چوارچێوەیی و هاریکارییە ستراتیژییەی نێوان عێراق و ئوردن لە ساڵی 2022 واژۆ کراوە کە پرۆژەکانی هەناردەی نەوت، هاوردەکردنی کارەبا بۆ عێراق و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاریکاریی سێ قۆڵی بە بەشداریی میسر دەگرێتەوە.

لیندا عەبادی رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئوردن رەزامەندیی داوە لەسەر ئەو رێککەوتنە و رێکارە تەکنیکی و مەیدانییە پێویستەکان بە هاوئاهەنگیی لایەنی عێراقی ئەنجامدراون.

پرسەکە ئێستا لەسەر لایەنی عێراقی وەستاوە بۆ رەزامەندی لەسەر واژۆکردنی رێککەوتنەکە تایبەت بە پرۆژەی بۆریی هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی ئوردنەوە.

پرۆژەی راکێشانی بۆریی نەوت لە بەسرەوە بۆ حەدیسە لە ئەنبار و لەوێوە بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردن یەکێکە لە هەنگاوەکانی فرەچەشنکردنی هەناردەی نەوتی عێراق.

لەبارەی ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە، لیندا عەبادی گوتی: "ئێستا چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی نوێی عێراقین. لەسەر ئەو بنەمایەش خشتە کاتییەکە بە وردی دەستنیشان دەکرێت."

لە 24ـی نیسانی 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق، دەستەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پرۆژەی بۆریی نەوتی بەسرە - حەدیسە پێکهێنا و بڕیاردرا 1.5 ملیار دۆلار بۆ ئەم ساڵ بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی وزە و سامانی کانزایی ئوردن رایگەیاند، وەک ئەوەی پێشتر پێیان راگەیێندراوە پرۆژەکە کرابووە دوو بەش. یەکەمیان هێڵی بەسرە – حەدیسە کە 685 کیلۆمەترە و ئەستوورییەکەی 56 ئینجە و رۆژانە دوو ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوتی لێوە دەگوازرێتەوە. بەشی دووەمی لە هێڵی حەدیسە - عەقەبەیە کە لە شارۆچکەی حەدیسەوە بە درێژایی نزیکەی هەزار کیلۆمەتر دەبێت و ئەستوورییەکەی 48 ئینجە و دەتوانێت رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات، ئەوە جگە لە دروستکردنی کۆگە لە بەندەری عەقەبە کە توانای کۆگەکردنی حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە