Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

عێراق

دۆسیەی "12 هەزار داعش" کە شەهیدانەیان وەرگرتووە لە نەینەوا دەبێتە مژاری گەرم

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بانگهێشتی بەڕێوەبەری دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگاکە دەکات بەهۆی پێدانی مووچەی 12 هەزار کەس کە گوایە ئەندامی داعش بوون.


ئەو کێشەیە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق رایگەیاند، وردبینییان لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بەدەست گەیشتووە و دەرکەوتووە کە زیاتر لە 17 هەزار داعشی کوژراو بە شەهید هەژمارکراون، کە 12 هەزاریان لە سنووری نەینەوا بوون.

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رۆژی 16ی ئاب کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی ئەو پرسە کرد.

محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاردراوە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگادا بانگهێشتی بەڕێوەبەری شەهیدانی نەینەوا و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار بکرێ بۆ ئەوەی پرسیار لەبارەی ئەو 12 هەزار کەسە بکرێ و لێی بکۆڵینەوە".

لە 2014 بۆ 2017 شاری مووسڵ و بەشێکی زۆری پارێزگای نەینەوا لەژێر دەستی رێکخراوی داعش بوو.

محەممەد کاکەیی رایگەیاند، دیاریکردنی ئەو کەسانەی بە "شەهید" هەژمار دەکرێن لە رێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوەیە و دادوەری تێدایە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر ئەوە دەکەن بزانن ئەو زانیارییە دروستە یان نا و ئەگەر دروست نەبێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە