Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرتووخانەی ناوەندیی بە‌غدا

گرتووخانەی ناوەندیی بە‌غدا

عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: لە نێو زیندانەکاندا دەست بەسەر 651 مۆبایلدا گیراوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی پشکنیندا لە چەند زیندانێکدا، دەستیان بەسەر سەدان مۆبایل و سیمکارتدا گرتووە؛ هەروەها لە بەسڕە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە ماددەی هۆشبەری بۆ نێو زیندانەکان گواستووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی ئابی 2026، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "هێزەکانی دەزگاکەمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی چاکسازیی سەر بە وەزارەتی داد، هەڵمەتێکی پشکنینی فراوانیان لە چەند زیندانێکی عێراق کردوە و لە ئەنجامدا دەستگ بەسەر 651 مۆبایل و 314 سیمکارتدا گیراوە، کە لە شوێنی جیاواز و شاراوەی نێو زیندانەکاندا شاردرابوونەوە."

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەناو دامەزراوەکانی چاکسازی و رێگری لە بردنی هەر کەلوپەلێکی قەدەخەکراو بۆ ناو زیندانەکان.

بە گوێرەی راگەیێندراوی دەزگاکە، هەر لە چوارچێوەی هەوڵە هەواڵگرییەکاندا بۆ راوەدوونانی تۆڕەکانی تاوانی رێکخراو، هێزەکانیان لە پارێزگای بەسڕە بازرگانێکیان دەستگیرکرد کە بەرپرس بووە لە گەیاندنی ماددەی هۆشبەر بۆ نێو زیندانەکان. لەگەڵ ئەو بازرگانەدا 9 تۆمەتباری دیکە دەستگیرکراون کە دەرکەوتووە ئەندامی شانەیەکی پەیوەندیدارن بە گرووپێکی دیکەوە کە پێشتر دەستگیرکرابوون."

بەپێی ئاماری وەزارەتی داد زیاتر لە 60 هەزار زیندانی لە عێراق هەن، کە وەزارەتەکە سەرپەرشتیان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە