Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەباس حوسێن یەعقوبی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی

عەباس حوسێن یەعقوبی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی

عێراق

فەرماندەیەکی بزووتنەوەی نوجەبا دەستگیرکرا

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

هێزێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی، کە سەر بە بزووتنەوەی نوجەبایە، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کرد.

عەقیل قەرەغولی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ دووشەممە 17-08-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێزێکی تایبەتی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، عەباس حوسێن یەعقوبی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی-یان لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناحیەی فەزلییە لە پارێزگای زیقار دەستگیرکرد."

ناحیەی فەزلییە سەر بە قەزای سوق شیوخە لە پارێزگای زیقار. عەقیل قەرەغولی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هێزەی دژەتیرۆر لە بەغداوە هاتوون و پرۆسەی دەستگیرکردنەکە "بەبێ هاوئاهەنگیی دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای زیقار" بووە.

عەباس حوسێن یەعقوبی سەر بە لیوای 12ی حەشدی شەعبییە؛ ئەو لیوایە سەر بە بزووتنەوەی نوجەبایە کە ئەکرەم کەعبی سەرۆکایەتی دەکات. یەعقوبی لە هەمان کاتدا بەرپرسی یەکەی گەڕان و پشکنینە لە بزووتنەوەکەدا.

بزووتنەوەى نوجەبا، گرووپێکى چەکداریى شیعەی عێراقە، لە ساڵى 2013وە دامەزراوە، لە عەسائیبی ئەهلى حەق جیابووەتەوە، یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی حەشدی شەعبی، ژمارەى چەکدارانی بە نزیکەی 10 هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت، ئەکرەم کەعبی ئەمیندارى گشتیى بزووتنەوەکەیە.
 
بزووتنەوەی نوجەبا، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، رایگەیاند دەستبەرداری چەکەکانیان نابن.

ئەو بزووتنەوەیە، رۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، هەڵوێستیان لە بارەی چەکەوە جێگیرە و ناگۆڕێت، کە بە گوتەی نوجەبا بۆ بەرگری لە عێراق و گەلەکەی و پیرۆزییەکانی بووە.

نوجەبا رایگەیاندووە، هەڵوێستیان هەمان ئەو هەڵوێستەیە کە پێشتر لە 6ی ئایار لە راگەیێنراوێکی ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە رایگەیاندبوو.

ئەکرەم کەعبی 6ی ئایاری 2026 داوای لە سەرجەم لایەنەکانی گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کرد، قسەکردن لەبارەی چەکدانانیان رەتبکەنەوە و گوتی: "چەکی بەرگری هێڵی سوورە و هەتا هەناسە بدەین رادەستی ناکەین." 

بزووتنەوەکە و ئەمیندارەکەی لە لیستی تیرۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە