Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هاوتا عێراقییەکەی: هیچ زانیاریم نییە هێرشە درۆنییەکان لە خاکی ئێمەوە کرابن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامدا و هێرشکردنە سەر شوێنی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کرد. عێراقچی "سەرسوڕمانی خۆی" لە هێرشەکە دەربڕیوە و گوتوویەتی، "هیچ زانیارییەکی لەبەردەستدا نییە کە هێرشەکان لە خاکی ئێرانەوە ئەنجامدرابن."

رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو هێرشەی کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێگەی درۆنی "حەدید-110."

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جەختی کردووەتەوە، "هێرشەکانی پێشوو لەلایەن ئێرانەوە بە بوونی پارت یان لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان پاساوی بۆ دەهێندرایەوە، بەڵام دوایین هێرش بە شێوەیەکی راستەوخۆ بارەگای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەکو پێشینەیەکی مەترسیدار دادەندرێت کە دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە."

هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق "ئەو هێرشە بێ پاساوەی سەرکۆنە کرد و داوای روونکردنەوەی هەڵوێستی فەرمیی ئێرانی کرد لەسەر ئەو پەلامارە. جەختیشی کردەوە، ئەم جۆرە کارانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارن و لێکەوتەی خراپیان دەبێت بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە."

لای خۆیەوە، وەکو لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دا هاتووە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران "سەرسوڕمانی خۆی لە روودانی هێرشێکی لەو شێوەیە دەربڕی و روونی کردەوە، هیچ زانیارییەکی لەبەردەستدا نییە کە هێرشەکان لە خاکی ئێرانەوە ئەنجامدرابن."

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، عێراقچی جەختی کردووەتەوە، "هیچ پاساوێک بۆ کارێکی لەو شێوەیە نییە، لەژێر رۆشنایی ئەو پەیوەندییە ئەرێنی و پتەوانەی حکومەتی ئێران لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەگەڵ دوو پارتە سەرەکییەکە هەیەتی."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، فوئاد حوسێن داوای لە لایەنی ئێرانی کردووە هەڵوێستێکی فەرمی هەبێت لەسەر هێرشەکە و "ئەو لایەن یان هۆکارانەی لە پشتیەوە وەستاون."

"عێراقچی رەتکردنەوەی وڵاتەکەی بۆ هەر کارێک کە ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی گرژی و تێکدانی سەقامگیری دووپاتکردەوە، بەڵێنی دا بەیاننامەیەکی فەرمی بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستی حکومەتی ئێران سەبارەت بە رووداوەکە دەربکەن،" ئەمەش بەپێی وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-08-2026، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، "لە سنووری ئێرانەوە" ئاراستە کرابوون، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە