Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

عێراق

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی پیرمام دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە جەخت لە کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا دەکاتەوە و بە"داواکارییەکی نیشتمانی" ناوی دەبات؛ هاوکات سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

رۆژی دووشەممە 17-08-2026، چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 289ی خۆی لە نووسینگەی عەممار حەکیم کرد. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو و تێیدا دوایین پەرەسەندنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، دۆخی خزمەتگوزاری، ئابووری و سەقامگیریی وڵات تاوتوێ کران.

بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەڵسەنگاندنێکی خێرایان بۆ قۆناخی 100 رۆژەی تەمەنی حکومەت کرد، کە بڕیارە رۆژی هەینیی داهاتوو ئەو وادەیە تەواو بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرسی سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا تاوتوێ کرا. چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاندووە کە ئەمە "داواکارییەکی نیشتمانییە" و پێویستە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کاری بۆ بکرێت، بەتایبەتی کە ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.

سەبارەت بە رووداوەکانی هەرێمی کوردستان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوەکەیدا "هێرشی تیرۆریستی" بۆ سەر شوێنی نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەرکۆنە کرد.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بەشداربووان هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ناوچەکە و جیهان کرد، بە مەبەستی دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر بارودۆخێکی نائاسایی و سوودوەرگرتن لەو ئارامییە رێژەیییەی کە ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-08-2026، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە سنووری ئێرانەوە" ئاراستە کرابوون، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە