Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی بانکی رەشید

لۆگۆی بانکی رەشید

عێراق

بانکی رەشید لەبارەی 500 فەرمانبەرە وەهمییەکە: پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بانکی رەشید روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئاشکرابوونی زیاتر لە 500 فەرمانبەری وەهمی لە وەزارەتی کارەبا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو پرسە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و رێکارەکانی بەجێکردنى مووچە بەگوێرەی رێکارە فەرمییەکان دەکرێت.

ئەو بانکە کە سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقە، لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: "بانکی رەشید هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەری وەهمی لە وەزارەتی کارەباوە نییە و رێکارەکانی بەجێکردنى مووچە بەگوێرەی رێکارە فەرمییەکان دەکرێت بۆ ئەو لیستانەی کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێمان دەگات."

بەگوێرەی چەند نووسراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراق کە لە 16ی ئاب دەرچووە، 549 فەرمانبەری وەهمی ئاشکرا بوون، کە 37یان گرێبەست بوون و بەپێچەوانەی رێکار و رێنماییەکان مامەڵەیان بۆ کراوە.

بانکی رەشید رایگەیاند، وەزارەتی کارەبا مانگانە لیستی مووچەیان بۆ دەنێرێت و واژۆی کەسانی پەیوەندیداری پێوەیە، ئەرکی بانکەکە تەنیا خەرجکردنی پارەیە بەگوێرەی ئەو لیستانەی کە لەلایەن وەزارەتەکەوە پێی دەگات.

بەگوێرەی نووسراوەکانی وەزارەتی کارەبای عێراق، یەکێک لەو فەرمانبەرانەی تۆمەتبار کراون لە دۆسیەی مووچەی ئەو فەرمانبەرە وەهمییانەدا، بەرپرس بووە لە وەرگرتنی ماستەرکاردی مووچە لە بانکی رەشید و سەرپەرشتی بەجێکردنی مووچەی کردووە.

بانکی رەشید رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ دۆخی فەرمانبەران و لێکۆڵینەوە لە پابەندبوونیان بە دەوام، لە بەرپرسیارێتی وەزارەتەکانە و لە سنووری تایبەتمەندی بانکەکەیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە