Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

گومرگی عێراق: پێشبینی دەکەین تشرینی دووەم بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

 

 

رووداو دیجیتاڵ 


سەرۆکی دەستەی گومرگی عێراق پێشبینی دەکات لە مانگی تشرینی دووەم بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و تاوەکو کۆتایی ساڵ تەواو بکرێت.

سامر قاسم داوود، سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: پێشبینی دەکەن لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە دەست بکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و لە کۆتایی ساڵ ئەو سیستەمە لە هەموو دەروازە سنوورییەکان تەواو بکرێت.

ئەو رێکارە بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی یەکخستنی گومرگ و جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان.

سامر قاسم داوود رایگەیاند، جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان وادەکات 50% داهاتى گومرگ بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت و ئەو داهاتە زیاد بکات.

لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی سیستەمی ئەسیکۆدا، رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی ماوە، هەردوولا رێککەوتوون کە داهاتی گومرگ بە شێوەی نیو بە نیو وەربگرن.

ئەو رێککەوتنە وادەکات بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاسانتر دەستیان بگات بە دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ هەناردەکردنی کاڵا، کە تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان نەچووەتە ناو سیستەمی ئەسیکۆدا، لەو دۆلارە بێبەشن.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە