Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

عێراق

مالیکی بۆ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا: لیژنەیەکمان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکهێناوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا پێکهێناوە و بەمزووانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەت دەستبەکار دەبێت.  دەشڵێت، دامەزراوە دەستوورییەکان تاکە مەرجەعن بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی ئابی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێگەکانی پەرەپێدانیان کراوە، بەجۆرێک کە لەگەڵ رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات بگونجێت و سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت.

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بووە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک. مالیکی  رایگەیاندووە "چوارچێوەی هاوئاهەنگی لیژنەیەکی پێکهێناوە کە بەمزووانە دەستبەکار دەبێت، ئەرکی لیژنەکە دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، ئەوەش بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ."

نوری مالیکی باسی لەوە کردووە، پێویستە ئەم دۆسیەیە لەڕێگەی "دیالۆگ و لێکتێگەیشتن" چارەسەر بکرێت بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی و سەقامگیریی وڵات، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکان مەرجەعی سەرەکین بۆ بەڕێوەبردنی هەموو دۆسیە ئەمنی و سەربازییەکان."

نووسینگەی مالیکی دەڵێت، جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ستایشی رۆڵی سیاسیی نووری مالیکی کردووە لە "پشتگیریکردنی سەقامگیری و لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان."، هەروەها هاریس جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە