Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی دەستی کەسێک کە وادەردەکەوێت مردبێ. وێنەکە دروستکراوە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەی دەستی کەسێک کە وادەردەکەوێت مردبێ. وێنەکە دروستکراوە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

دادگەی عێراق: مانگی رابردوو لە نەینەوا 5 و لە کەرکووک 3 خۆکوشتن تۆمارکراون

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، مانگی رابردوو پارێزگای بەسرە لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بەغدا لە سەرپێچیی نیشتەجێبوون لە پلەی یەکەمدا بوون. ئاماژە بەوەش دەکات، نەینەوا لە خۆکوشتن یەکەم و کەرکووکیش دووەم بووە.

رۆژی سێشەممە 18ی ئابی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماری تایبەت بە تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، سەرپێچیی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەکان و خۆکوشتنی بڵاوکردەوە کە لە مانگی تەممووزدا لە دادگەکان تۆمارکراون.

بازرگانیکردن بە مرۆڤ

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆکایەتیی دادگەکانی تێهەڵچوونەوە 167 داوای تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤیان تۆمارکردووە. 

پارێزگای بەسرە بە 73 داوا لە پلەی یەکەم بووە، دوای ئەویش دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ ناوچەی کەرخ بە 21 داوا و بەغدا/ ناوچەی رەسافە بە 19 داوا دێن. 

دادگەکانی نەینەوا، نەجەف، زیقار، موسەننا و کەربەلا هیچ داوایەکی لەو شێوەیەیان تێدا تۆمارنەکراوە.

سەرپێچیی یاسای نیشتەجێبوون

سەبارەت بە سەرپێچیی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەکان ژمارە 76ی ساڵی 2017، لە مانگی تەممووزدا 384 داوا تۆمارکراون. 

دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ ناوچەی رەسافە بە 233 داوا لە پلەی یەکەم بووە؛ دوای ئەویش کەرخ بە 88 داوا و واست بە 28 داوا دێن.

دادگەکانی بەسرە، نەینەوا، بابل، زیقار، ئەنبار، مەیسان، موسەننا و کەربەلا هیچ سەرپێچیی یاسای نیشتەجێبوونیان تێدا تۆمارنەکراوە.

خۆکوشتن

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگی تەممووزدا 16 کەیسی تایبەت بە خۆکوشتن لە دادگەکانی عێراق تۆمارکراون. 

دادگەی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا بە 5 خۆکوشتن بەرزترین خۆکوشتنی تێدا تۆمارکراوە، پاشان کەرکووک بە 3 خۆکوشتن.

هەریەکە لە بەغدا-رەسافە، دیالە و قادسیە 2 خۆکوشتنیان تێدا تۆمارکراوە، لە بەغدا- کەرخ و واستیش تەنیا یەک خۆکوشتن تۆمارکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە