Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەی هەردوو وەزیرەکە

وێنەی کۆبوونەوەی هەردوو وەزیرەکە

عێراق

فوئاد حوسێن و فەیسەڵ بن فەرحان کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تێیدا جەختیان لە گرنگیی هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ کردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، فۆئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەردوو وەزیر باسیان لە مەترسییەکانی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە و رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتان کردووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوو لایەن جەختیان لە "گرنگیی کارکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان و گەڕانەوە بۆ رێڕەوی دانوستاندن و گفتوگۆ" کردووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە هاوئاهەنگی و راوێژی بەردەوام لەنێوان بەغدا و ریاز هەبێت، هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکەی پەیوەندیدار گفتوگۆکان بەردەوام بن سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

تەنگەی هورمز، کە گرنگترین رێڕەوی وزەی جیهانە، ئێستا جووڵە تێیدا سنووردارە، ئەوەش بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران. 

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، تاوەکو گەمارۆی سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەی هەڵنەگیرێ، پارە بلۆککراوەکان ئازاد نەکرێن، گەمارۆی نەوت کۆتایی نەیەت و هەڕەشەکان و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەموو بەرەکان رانەگیرێ، تەنگەی هورمز ناکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە