Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەى فیدراڵى عێراق

دادگەى فیدراڵى عێراق

عێراق

دادگەی باڵای فیدراڵی پێنج سکاڵای دژی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجتاڵ 

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق پێنج سکاڵای دژی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە کە چواریان دژی بڕیارێکی 34 ساڵ پێش ئێستا بوون، پێنجەمیان لەبارەی مووچەوە بوو.


چوارشەممە 19ی ئابی 2026، دادگەی باڵای فیدراڵی تاوتوێی چوار سکاڵای کرد کە لەلایەن وەزیری دارایی فیدراڵ و بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دڵنیایی نیشتمانیی عێراق دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون و تێیدا داوایان دەکرد بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 24ی تشرینی دووەمی 1992 دەریکردووە بە نادەستووری بناسێنێت.

دادگەی فیدراڵی هەر چوار سکاڵاکەی رەتکردەوە بە پاساوی ئەوەی لە تایبەتمەندیی ئەو دادگەیە نییە.

 ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە تانەی لێدرابوو، پەیوەندیدارە بە بەناوکردنی موڵک بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەیاد کاکەیی، پارێزەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو دۆسیەیەدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگە، جارێکی دیکە ناتوانرێ هەمان سکاڵا لە دادگەی فیدراڵی تۆماربکرێ و رەتکردنەوەکەش پاڵپشت بەوە بوو کە بەگوێرەی مادەی 141ی دەستوور، ئەو بڕیار و یاسایانەی پێش ساڵی 2003 لە هەرێمی کوردستان دەرچوون، کاران و هەڵناوەشێندرێنەوە".

دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی دیکەی رەتکردەوە کە لەلایەن سێ مامۆستای هەرێمی کوردستان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون و تێیدا داوایان دەکرد بڕیاری راگرتنی رێکارەکانی بەرزەمووچە و سەرمووچەی فەرمانبەران بە نادەستووری دابنرێ.

دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵای ئەو سێ مامۆستایەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو پرسە لە تایبەتمەندیی دادگەکە نییە.

بەگوێرەی سکاڵانامەکە کە دەست رووداو کەوتووە، مامۆستاکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە و چەمچەماڵ بوون.

لە ساڵی 2016ـەوە بەهۆی بڕینی تەواوی بەشە بودجەی مانگانەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، بەرزەمووچە و سەرمووچەی فەرمانبەران راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە