Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەباس یەعقوبی، بەرپرسی هەواڵگریی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی

عەباس یەعقوبی، بەرپرسی هەواڵگریی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی

عێراق

بەرپرسێکی نوجەبا دوای ئازادکردنی: سکاڵا دژی هەواڵگریی عێراق تۆمار دەکەم

هەستیار قادر

هەستیار قادر

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات


رووداو دیجیتاڵ


عەباس یەعقوبی، یەکێک لە بەرپرسانی سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا، لەدوای ئازادکردنی رایگەیاند، سکاڵا لە دژی دەزگای هەواڵگریی عێراق تۆمار دەکات. تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا  بۆ عێراق و سووریا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هەژموونی لەسەر بڕیاری سیاسی عێراق هەیە.


عەباس یەعقوبی، کە هاوکات بەرپرسی هەواڵگریی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبییە، دوای دوو رۆژ لە دەستگیرکردنی، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئاب ئازاد کرا.

یەعقوبی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بە راوێژ لەگەڵ  راوێژکارى یاسایی فەرماندەیی پشتێنەی بەغدا سکاڵا لە دژی دەزگای هەواڵگریی عێراق تۆمار دەکەین بەهۆی ئەو تۆمەتانەی بۆم هەڵبەستراوە".

ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی نوجەبای نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، 17ی ئاب لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و دواتر رادەستی دەستەی حەشدی شەعبی کرا، بە گوتەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق، دەستگیرکردنەکەی لەسەر بنەمای بڕیاری دادگە بووە بەبێ ئەوەی وردەکاریی تۆمەتەکەی بڵاوبکرێتەوە.

عەباس یەعقوبی دەستگیرکردنەکەی بەستەوە بە هەژموونی ئەمریکا لە عێراق. تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکاى لە عێراق و سووریا تۆمەتبار کرد بەوەی هەژموونی بڕیارى سیاسی لە عێراق کردووە و هەوڵی داوە پەلکێشیان بکات بۆ جەنگی ناوخۆیی.

بزووتنەوەی نوجەبا یەکێکە لە پێکهێنەرانی ئەو گرووپەی کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن و وابەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە