Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

وێنەیەکی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

زەیدى: مووچە مسۆگەرە و دەمانەوێت هەناردەى نەوت بگەیێنینە 10 ملیۆن بەرمیل

هەستیار قادر

هەستیار قادر

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

 رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیاند، مووچە و خەرجییان گەرەنتیکردووە. دەشڵێت، کار دەکەن لە ماوەى شەش ساڵى داهاتوودا هەناردەى رۆژانەى نەوت بگەیێننە 8 بۆ 10 ملیۆن بەرمیل.


عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 21-08-2026 لە کۆڕبەندی دیالۆگی بەغدا باسی مووچە و هەناردەی نەوتی کرد. 

عەلی زەیدی رایگەیاند، توانیویانە مووچە و خەرجی دابین بکەن و گەرەنتیکراوە، بەردەوامن بۆ ئەوەی بۆ ساڵانی داهاتووش گەرەنتی بکەن.

 سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لە هەوڵدان رێگەی جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوت بدۆزنەوە و هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە زیاد بکەن و کار لەسەر هەناردەی نەوت دەکەن لە رێگەی بەندەری بانیاسی سووریا و عەقەبەی ئوردن.

 عەلى فالح زەیدى گوتى: "کار لەسەر ئەوە دەکەن پشکی هەناردەی عێراق لە رێگەی رێکخراوی ئۆپێکەوە زیاد بکەن و هەوڵدەدەین لە شەش ساڵدا هەناردەی رۆژانەی نەوت بگەیێننە 8 بۆ 10 ملیۆن بەرمیل".

بەهۆى دۆخى جەنگ لە ناوچەکە و داخستنى تەنگەى هورمز، هەناردەى نەوتى عێراق بۆ کەمتر لە نیوەى بڕى پێش جەنگ دابەزیوە.

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتوو زیاتر گرنگی بە کەرتی کارەبا و بەرهەمهێنان و دابەشکردن و گواستنەوەی دەدات و چاکسازییان لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەکارهێنانی ناوخۆیی وزە کردووە، بەگوێرەی شێوازێکی ئابووریی نوێ کە 17.8 تریلیۆن دینار لە ساڵێکدا دەگەڕێنێتەوە.

یەکێک لەو پرسانەى عەلى زەیدى باسی کرد، سنووردارکردنى چەک بوو لە دەستى دەوڵەتدا، لەکارنامەى حکومەتەکەیدا هەیە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە تەواوی هاوڕان لەسەر بەردەوامبوون لە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و ئێستا کار لەسەر میکانیزمەکانی رادەستکردنی چەک و کۆتاییپێهێنانی تەواوی دەکرێت.

عەلی زەیدی گوتى: "خواست و نییەتێک نییە بۆ هیچ پێکدادانێکی سەربازی و رێگەش بە دووژمنانی عێراق نادەین هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە".

ئەو گوتانەى سەرۆکوەزیرانى عێراق هاوکات بوو لەگەڵ تێپەڕینى 100 رۆژ بەسەر پکێهێنانى کابینەى حکومەتەکەى، لە 14ى ئایار لە پەرلەمان متمانەى پێدرا.

عەلی فالح زەیدی رایگەیاند، خۆی پابەند کردووە بەوەی خۆی بۆ ویلایەتی دووەم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێر نەکاتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە