Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

لە ئەنبار دەست بەسەر تاقیگەیەکی بەرهەمهێنانی حەبی هۆشبەردا گیرا

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا 50 بازرگانی مادەی هۆشبەری لە ئەنبار دەستگیرکرد و تاقیگەیەکی دروستکردنی حەبی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، 21ـی ئابی 2026، هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، کە لە 50 ئەندام پێکهاتوون و تاقیگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی حەبی هۆشبەریشیان هەبووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە دوای بەدواداچوونێکی وردی هەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر ئەنجامدراوە.

وەک دەزگاکە دەڵێت، سەرەتای سەرەداوی تۆڕەکە بە چاودێریکردنی یەکێک لە ئەندامەکانی بووە کە لە کاتی ساخکردنەوەی مادە هۆشبەرەکاندا دەستگیرکراوە، دواتریش لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارەدا توانراوە سەرجەم 50 ئەندامی تۆڕەکە بناسرێنەوە و دەستگیربکرێن.

دەزگاکە دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا "تاقیگەیەکی پێشکەوتووی دروستکردنی حەبی هۆشبەر" لەنێو پارێزگای ئەنبار دەستی بەسەردا گیراوە، کە تۆڕەکە بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی مادەکان بەکاریان هێناوە.

ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاندووە: "دۆزینەوەی ئەم تاقیگەیە گورزێکی کوشندە بوو لە بازرگانانی مادەی هۆشبەر و رێگریی کرد لەوەی بڕێکی زۆر لەو حەبانە بگاتە دەستی هاووڵاتییان."

کۆی ئەو مادانەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەردا گیراوە "زیاتر لە 2.5 کیلۆگرام مادەی کریستاڵ، نزیکەی 15 هەزار حەبی هۆشبەر و تاقیگەیەک بۆ دروستکردنی حەب بووە".

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: "هەموو تۆمەتبارەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی تووندیان بەرامبەر بگیرێتەبەر."

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا سێ هەزار و 553 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون و تۆنێک و 977 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش لەنێوبراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە