Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

عێراق

دەوڵەتی یاسا شەش ناو بۆ پۆستی وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا رادەستی زەیدی دەکات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەفەرمی سێ ناوی بۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە. پەرلەمانتارێکی ئەو هاوپەیمانییەش دەڵێت: "بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران سەرپشک بێت لە هەڵبژاردنیان، سێ ناومان بۆ هەر وەزارەتێک ناردووە."

عەلی دەڕاجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ ئەوەی بژاردەکان لەبەردەم سەرۆکوەزیران فراوان بن و دەسەڵاتی هەڵبژاردنی هەبێت، هاوپەیمانییەکەیان بۆ هەر وەزارەتێک سێ ناوی پێشکێشکردووە.

عەلی دەڕاجی ناوی ئەو سێ بەربژێرەی بۆ رووداو ئاشکراکرد کە دەوڵەتی یاسا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆ پێشکێشیکردوون، ئەوانیش بریتین لە: "فەریق قاسم عەتا، یاسر مالیکی و فەریق عودەی سەمیر."

پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاش بە هەمان شێوە سێ ناویان رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.

14ـی ئایاری ئەمساڵ، لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر 14 بەربژێری کابینەی حکومەت درا، بەربژێری نۆ وەزارەت مابوون کە بەگوێرەی پەرلەمانی عێراق، بەربژێری چوار وەزارەتیان لە دەنگداندا رەتکراونەتەوە و متمانەیان وەرنەگرتووە.

لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا، قاسم عەتا دەنگی پێویستی بۆ بوونە وەزیر بەدەستنەهێنا و دواتر دەوڵەتی یاسا رەخنەیان لە دانیشتنەکە گرت و رایانگەیاند، قاسم عەتا دەنگی تەواوی بەدەستهێناوە.

هەروەها بۆ پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا عامر خوزاعی بەربژێر کردبوو، بەڵام لەلایەن پەرلەمانەوە رەتکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە