Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

داواکاریی وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون لە عێراق دەستپێدەکات و ئەمڕۆ بۆ کەرکووکە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێشکێشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2026 دەستپێدەکات. قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.


خشتەی پێشکێشکردن بۆ قەرزی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی عێراق و کەرکووک دیاری کراوە و لە کاژێر 10:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 23-08-2026ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.

رۆژی سێشەممە پشووە و هەربۆیە پێشکێشکردن تێیدا نابێ. تەنیا یەک رۆژ بۆ هەر پارێزگایەک دیاری کراوە کە دەتوانن تێیدا داواکاری پێشکێش بکەن. 

نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23ـی ئابی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی مادەی دووی بڕگەی یەکەمی یاسای سندووقی نیشتەجێبوون ژمارە 32ـی ساڵی 2011، قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

خشتەی پێشکێشکردنی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:

رۆژی یەکەم (23-08-2026): پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، سەلاحەدین، بەغدا و نەجەف.

رۆژی دووەم (24-08-2026): پارێزگاکانی کەربەلا، بابل و زیقار.

رۆژی سێیەم (26-08-2026): پارێزگاکانی مەیسان، موسەننا و واست

رۆژی چوارەم (27-08-2026): پارێزگاکانی بەسرە، دیوانیە و دیالە.

نەبیل سەفار ئاماژەی بەوەش کرد، پێشکێشکردن تەنیا بە شێوازی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی لینکی (ihf.moch.gov.iq) دەبێت.

مەرج و بەڵگەنامە داواکراوەکان:

ئەو کەسانەی داواکاری پێشکێش دەکەن، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان هەبێت:

یەکەم: کارتی نیشتمانی
دووەم: تاپۆ
سێیەم: مۆڵەتی بیناسازیی کارا.

نەبیل سەفار گوتی، ئەگەر هاووڵاتیی ئەو پێداویستییانەی تەواو بوو،  ئیدی بە نامەیەک ئاگاداری دەکرێتەوە؛ دواتر  بەڵگەی دیکە پێشکێش دەکات و رێکاری پێویست جێبەجێ دەکرێن. 

سەبارەت بە بڕی قەرزەکە، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند: "زۆرترین بڕی قەرزەکە دەگاتە 60 ملیۆن دینار؛ ماوەی گەڕاندنەوەی 15 ساڵە؛ قەرزەکە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەک دەبێت کە رووبەرەکەی لە 100 مەتر دووجا کەمتر نەبێت یان بۆ زیادکردن بێت کە رووبەرەکەی لە 65 مەتر دووجا کەمتر نەبێت."

نەبیل سەفار ئاماژەی بەوە کرد، قەرزەکە بەپێی قۆناخەکانی بیناسازی بەسەر دوو یان سێ گوژمەدا دابەش دەکرێ؛ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە تەمەنی 18 بۆ 65 ساڵ بێت، مافی پێشکێشکردنی هەیە، بەو مەرجەی مەرجەکانی سەرەوەی تێدا بێت.

نەبیل سەفار میکانیزمی ئەو قەرزە روون دەکاتەوە و دەڵێت: "پێشینە بۆ ئەوانە دەبێت کە خانووی نوێ دروست دەکەن، نەوەک نۆژەنی دەکەنەوە. هەروەها پێشینە بۆ خەڵکی دەرەوەی شارەکان، خێزاندار و ئەو کەسانە دەبێت کە تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵە و چوار منداڵ یان زیاتریان هەیە." 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە