Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

عێراق

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی حکومەت لە دژی سەرۆکایەتى کۆمار رەتدەکاتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی لە دژی سەرۆککۆماری پێشوو رەتکردەوە، کە داوای کردبوو، پەیڕەوی ناوخۆ و یاسای دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار بە نادەستووری بناسێنێت.


ئەو بڕیارەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەو سکاڵایە، رۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2026 دەرچووە.

سکاڵاکە لە لایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووى عێراق لە دژی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری پێشوو تۆمار کرابوو.

سەرۆکوەزیرانی پێشووى عێراق داوای لە دادگا کردبوو هەردوو یاسای دیوانی سەرۆکایەتی ژمارە 4ی ساڵی 1984 و پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتیی کۆماری ساڵی 2023 بە نادەستووری بناسێنێت.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای سەرۆکوەزیرانی رەتکردووەتەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بڵاوبکاتەوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو سکاڵایەی لە کابینەی پێشووی حکومەتی عێراق پێشکێش کرابوو، لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە تێکەڵاوبوون لە دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیراندا هەیە.

پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ساڵی 2023 لە لایەن سەرۆککۆماری پێشوو دەرکرا و لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوکرایەوە، کە وردەکاریی پێکهاتەی سەرۆکایەتیی کۆمار و دەسەڵاتەکانى تێدایە.

هەرچی یاسای دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمارە، لە 22ی شوباتی 1984 لە لایەن دەسەڵاتی پێشووی عێراق دەرکراوە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تایبەتە بە دەسەڵاتەکانی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە