Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

ئەعرەجی: رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان هێڵی سوورە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، حکومەت بڕیاری ستراتیژیی داوە کە چەک تەنیا لەدەست دەوڵەتدا بێت و پرۆسەی جیاکردنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە هێزە فەرمییەکان دەستپێدەکات. دەشڵێت، رێکەوتی 30ی ئەیلوول رۆژی دەرچوونی هێزە بیانییەکانە، نەک کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دانانی چەکی گرووپە چەکدارەکان.

قاسم ئەعرەجی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی عێراق رایگەیاند، دەبێت چەک تەنیا لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بێت و گوتی: "چەکی گرووپەکان دەبێتە هێز بۆ دەوڵەت و رادەستی هیچ لایەنێکی دەرەکی ناکرێت. ئێمە میکانیزمێکی تایبەتمان بۆ کۆکردنەوەی چەک داناوە و حکومەت کاتێکی دیاریکراو بۆ پچڕاندنی پەیوەندیی گرووپەکان و رادەستکردنی چەکەکانیان دیاری دەکات."

ئەعرەجی دڵنیایی دا کە هیچ تەنگژەیەکی سیاسی بەهۆی ئەم بڕیارە دروست نابێت و گوتی: "ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ گرووپەکان هێڵی سوورە؛ ئێمە لە رێگەی گفتوگۆوە بەردەوامین و ئەنجامەکان ئەرێنین. پێویستمان بە بەهێزکردنی متمانەیە لەگەڵیان."

سەبارەت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان، ئەعرەجی ئاماژەی بەوە کرد کە رێکەوتی 30ی ئەیلوول وادەی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و دەبێتە "خاڵی دەستپێک" بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک. ڕوونی کردەوە کە "ئەم رێکەوتە کۆتایی مۆڵەتی رادەستکردنی چەک نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە کە تێیدا هەنگاو بە هەنگاو چەک دەخرێتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت."

قاسم ئەعرەجی جەختی لە پاراستنی مافی چەکدارانی حەشدی شەعبی کردەوە و گوتی: "دەبێت پەیوەندیی نێوان حیزبە سیاسییەکان و لیواکانی حەشدی شەعبی بپچڕێنرێت. ئێمە رێگە نادەین هیچ تۆمەتێک ئاراستەی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێت." ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنیا بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە هەندێک گرووپ تاوەکو ئێستا چەکەکانیان رادەست نەکردووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەعرەجی پێشنیازێکی عێراقی بۆ تاران و ریاز ئاشکرا کرد و گوتی: "پێشنیازمان کردووە ئەنجوومەنێکی هاوئاهەنگیی ئەمنی لەنێوان عێراق، ئێران و سعوودیە دابمەزرێت". گوتیشی: "کێشەی نێوان ئێران و سعودیە تەنیا نەبوونی متمانەیە."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە