Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە

چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە

عێراق

چەکدانان ئەندامێکی دیکەی بۆ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی زیاد کرد

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

رووداو دیجیتاڵ

ئامادەیی گرووپەکەی بۆ بەشداریکردن لە سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت، رێگەی خۆش کرد بۆ سەرۆکی هاوپەیمانیی خەدەمات، کە ببێتە ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان و بۆ یەکەمجار بەشداری لە کۆبوونەوەکانیاندا بکات.


شبل زەیدی، سەرۆکی هاوپەیمانیی خەدەمات لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی بووەتە ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

عامر فایز، کە یەکێکە لە ئەندامانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیارە شبل زەیدی بۆ یەکەمجار بەشدار بێت لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیێتییەکە کە شەوی دووشەممە (24ی ئاب) دەکرێت."

هاوپەیمانیی خەدەمات، باڵی سیاسیی کەتیبەکانی ئیمام عەلییە، کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارە شیعەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هاوپەیمانیی خەدەمات بە رووداوی رایگەیاند: "ئەندامبوونی سەرۆکی هاوپەیمانیێتییەکەمان لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پەیوەندیدارە بە بەشداریکردنمان لە سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا و ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەم دواییە روویانداوە."

هاوپەیمانیی خەدەمات لە 2ی حوزەیران بڕیاری دا بەشدار بێت لە هەنگاوی سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت کە لیژنەیەکی حکومەتی عێراق سەرپەرشتیی دەکات و بە فەرمی پەیوەندیی بە گرووپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی، هەڵوەشاندەوە.

عەقێل ردینی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بەشداریی شبل زەیدی وەک ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەهۆی هەنگاوەکانی بووە لە پرسی سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت و هاندانی گرووپەکانی دیکە بۆ ئەوەی بەشداری ئەو پرۆسەیە بکەن."

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە 12 ئەندام پێکهاتبوو؛ ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆمەرییەکان لێی چووەتە دەر، بەهۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لەسەر دۆسیەیەکی گەندەڵی. لە کۆبوونەوەی رابردووشدا ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بەشدار نەبووە.

 زیکرا ردێنى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى مونتەسیرون کە سەر بە  کەتیبەکانى سەیدولشوهەدایە بە رووداوى راگەیاند، ئەبوئالا وەلائی  هەڵوێستى وەرنەگرتووە بۆ بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکانى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى و  هێشتا ئەندامە، ئامادە نەبوونى لە کۆبوونەوەى رابردوو بەهۆی ئەوە بووە کە گەشتى کردووە. 

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە