Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی

ژمارەیەک چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی

عێراق

حەشدی شەعبی: ئەو لێکتێنەگەیشتنەی هەبوو کۆتاییهات و چەکدارەکانمان رادەست کرانەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئەو کێشە و "لێکتێنەگەیشتنەی" لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە چەکدارەکانیان دروست ببوو چارەسەر کراوە و سەرجەم دەستگیرکراوەکانیش رادەستی ئاسایشی حەشد کراونەتەوە. دەزگای دژەتیرۆریش دەنگۆی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای حەشد رەتدەکاتەوە.


رۆژی دووشەممە، 24ی ئابی 2026، موهەننەد عیقابی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند: "ئەو لێکتێنەگەیشتنەی لەبارەی دەستگیرکردنی برایانمان لە حەشدی شەعبی دروست ببوو، یەکلا کراوەتەوە و ئێستا رادەستی ئاسایشی حەشدی شەعبی کراون، تاوەکو لەوێوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانیان لە دادگا بکرێت."

ئەم روونکردنەوەیەی حەشدی شەعبی دوای ئەوە دێت، کە لە چەند کاژێری رابردوودا میدیاکانی نزیک لە گرووپە چەکدارەکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئەکرەم تەمیمی، ئەندامی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبییان دەستگیرکردووە، ئەوەش جۆرێک لە گرژیی لە نێوان هەردوولادا دروست کردبوو.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێنراوێکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەوەی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی حەشدەوە بڵاوکراوەتەوە "دوورە لە راستییەوە".

دەزگای دژەتیرۆر جەختی لەوەش کردەوە، کە ئەرکی ئەوان تەنیا بنبڕکردنی تیرۆرە و سەرجەم جووڵە و ئۆپەراسیۆنەکانیشیان "بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەری و رەزامەندیی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان" دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە