Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

حکومەتی عێراق 2.5 ترلیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکرد

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لە بوارەکانی پەروەردە، ئابووری و خزمەتگوزاری دەرکرد؛ لەوانە پێدانی دەرفەتێکی نوێی تاقیکردنەوە بەو قوتابیانەی لە چوار وانە و کەمتر کەوتوون، کەمکردنەوەی گومرگ بۆ ماددەی سەرەتایی کارگەکان و تەرخانکردنی 2.5 ترلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان.

رۆژی دووشەممە 24ـی ئابی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، 16ـەیەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی کرد.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە پێدانی "تەنیا یەک دەرفەتی تاقیکردنەوە" بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی (سێی ناوەندی) و دوازدەی ئامادەیی (شەشی ئامادەیی) بە هەموو بەشەکانییەوە، کە لە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵدا لە "چوار وانە و کەمتر" کەوتوون. بڕیارە وادەی تاقیکردنەوەکان لە خولێکی تایبەتدا دواتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دیاری بکرێت.

حکومەتی عێراق هەروەژا بڕیاریدا بە تەرخانکردنی 2.5 ترلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان. هەروەها بڕیاردرا بڕی دوو ترلیۆن دیناری بودجەی "پترۆدۆلار" بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2023 خەرج بکرێت.

لە پێناو پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆیی، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی رسوماتی گومرگی بۆ تەنیا (1%) لەسەر سەرجەم ئەو ماددە سەرەتاییانەی لە پیشەسازییە ناوخۆییەکاندا بەکاردێن، ئەم بڕیارە هێڵە بەرهەمهێنەرەکان و پێداویستیی کارگەکانیش دەگرێتەوە.

بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبا، بڕیاردرا وەرگرتنی باج لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان تاوەکو یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دوابخرێت.

هەروەها لە بواری ئەمنیدا، وەزارەتی دارایی راسپێردرا 5.3 ملیار دینار بۆ پشتیوانیکردنی "سەنتەری نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی" دابین بکات، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکە وەزارەتی کشتوکاڵ سەرپشک کرا لە کڕینی خێرای دەرمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مێرووی "سۆسەی خورمای سوور" بۆ پاراستنی دارخورماکان.

رەزامەندی لەسەر رەشنووسی "یاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان" درا و رەوانەی پەرلەمان کرا بۆ پەسندکردن.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە