Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ئەرک تەواوبووی رووسیا لە بەغدا. وێنەکە لە هەڤپەیڤنێکی رووداو وەرگیراوە کە لە 10ی تشرینی دووەمی 2025 پەخش کراوە.

ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ئەرک تەواوبووی رووسیا لە بەغدا. وێنەکە لە هەڤپەیڤنێکی رووداو وەرگیراوە کە لە 10ی تشرینی دووەمی 2025 پەخش کراوە.

عێراق

پووتین باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەگۆڕێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ 

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە بڕیارێکی فەرمی تێموور پێچاتکینی وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق دەستنیشان کرد. پێچاتکین لەم پۆستەدا جێگەی ئێلبروس کوتراشێڤ دەگرێتەوە کە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ لەو شوێنەدا بوو.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت تێموور پێچاتکین لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە بەغدا و دەست بە کارەکانی بکات.

ئێلبروس کوتراشێڤ کە ئێستا بە بڕیاری سەرۆکی رووسیا لە پۆستەکەی لادراوە، لە نیسانی ساڵی 2021 وەک باڵیۆزی رووسیا لە بەغدا دەستبەکار بوو.

لە بڕیارە نوێیەکەی پووتیندا، هیچ هۆکارێکی روون بۆ ئەم گۆڕانکارییە دیپلۆماسییە ئاماژەی پێ نەکراوە.

باڵیۆزی پێشوو 
ئێلبروس کوتراشێڤ لە 1975 لە گروزنی لەدایکبووە و بە رەچەڵەک چیچانییە. دیپلۆماتێکی پیشەیییە کە لە 1998ـەوە لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا کاردەکات. 
ئەزموونی لە عێراق (2003 –2005)، سووریا (2015 – 2018 وەک راوێژکار-نێردراو) و دەستەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا (2018 - 2021) هەبووە. لە ماوەی کارەکانیدا لە بەغدا، تیشکی خستە سەر:

- هاوکاریی وزە (وەبەرهێنانی رووسیا لە عێراق گەیشتە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار، بەتایبەتی لە رێگەی کۆمپانیاکانی وەک لوکۆیل و گازپرۆم نەفت). 
- پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و هەولێر.
- هەڵوێستی عێراق بەرامبەر جەنگی ئۆکرانیا (بێلایەنی).
- پرسەکانی ئاسایش و دژی تیرۆر.

هیچ هۆکارێکی فەرمی بۆ لابردنی نەگوتراوە. 

گۆڕینی باڵیۆزەکان لە رووسیا شتێکی ئاساییە و زۆرجار دوای چەند ساڵێک روودەدات، بێ ئەوەی هۆکاری تایبەتی ئاشکرا بکرێت.

باڵیۆزی داهاتوو
زانیاری گشتیی زۆر لەسەر ژیاننامەی تێموور پێچاتکین هێشتا بەردەست نییە، هاوشێوەی زۆر لە دیپلۆماتە تازە دەستبەکاربووەکانی رووسیا. 

ناوی تەواوی تیمور سێرگییەڤیچ پێچاتکینە و وەک دیپلۆماتێکی پیشەیی لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەرکەوتووە. 

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە