Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەشی باراناوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشی باراناوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

کەشناسیی عێراق: سەرەتای ئەیلوول نمەباران دەبارێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، گەرما لە سێ پارێزگای باشووری عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، بەڵام لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی نمەباران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

رۆژی سێشەممە، 25ی ئابی 2026، مەحموود عەبدوللەتیف، سەرۆکی بەشی کەشناسی لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە پلەی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی ئەیلوول گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن."

سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین، مەحموود عەبدوللەتیف دەڵێت، "لە هەفتەی داهاتووەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران و هەورەبروسکە هەیە." ئاماژەی بەوەش کرد کە رێژەی شێ لە ناوچەکانی باشوور روو لە زیادبوون دەکات.

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 25-8-2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی خۆرهەڵات نیمچە هەور دەبێت. بۆ سبەی چوارشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم ببنەوە.

پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی چوارشەممە، پلەی گەرما لە بەغدا دەگاتە 47 پلە، لە کەربەلا و نەجەف و بابل 48 پلە، و لە پارێزگاکانی بەسرە، موسەننا و زیقار بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت، کە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

مەحموود عەبدوللەتیف گوتی، "لە دوای رۆژی شەممەوە پلەی گەرما لە بەغدا نزیکەی 5 پلە دادەبەزێت، هەروەها لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک پلەکانی گەرما بۆ 35 تاوەکو 37 پلە نزم دەبنەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت
عێراق23-10-2026

عەلی زەیدی پێشبینی دەکات 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 155 هەزار دینار بووەستێت

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا
عێراق23-10-2026

شاندێکی باڵا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی 2027 دەچێتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە