Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

عێراق

فایەق زێدان و بەرپرسانی ئێران بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی یاسایی و ئەمنی تاوتوێ دەکەن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

لە پێناو بەهێزکردنی هاوئاهەنگییە یاسایی و ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و تاران، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا لە ئێرانە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. 


رۆژی سێشەممە 25ی ئابی 2026 دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە تاران. شاندەکەی عێراق پێکهاتووە لە سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەری، سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پاسەوانیی دادوەری.

فایەق زێدان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە کە وەزیری دادی ئێرانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، تێیدا باسیان لە "بەهێزکردنی هاوئاهەنگییە دادوەری و یاساییەکان" لەنێوان هەردوو وڵاتدا کرد، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و پرسی گۆڕینەوەی شارەزاییەکان تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر "هاوئاهەنگی لە پرسە یاساییە هاوبەشەکان" کرایەوە، کە رەنگدانەوەی پەیوەندییە مێژوویی و جوگرافییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

ئاسایشی ناوچەکە، دۆسیەی ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی زێدان بوو لەگەڵ موحسین رەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران،  "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چالاککردنی رێککەوتننامە دادوەری و ئەمنییەکان."

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی دادوەریی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر "گرنگیی گۆڕینەوەی زانیاری و شارەزایی بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی رێکخراو، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە."

فایەق زێدان و شاندەکەی لەگەڵ غولام حوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران کۆبوونەوە و باس لە چەندین دۆسیەی یاسایی و دادوەری کرا، کە پەیوەندییان بە هاووڵاتییانی هەردوو وڵات و رێکارە دادوەرییە سنوورییەکانەوە هەبوو.

بەپێی ئەوەی میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، پرسی ئاسایشی سنوورەکان و هەڕەشە دەرەکییەکان تەوەری سەرەکیی دیدارەکان بوون.

میدیای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گۆڕینەوەی زیندانییان کراوە. ئیژەیی ئاشکرای کردووە، پار 131 زیندانیی ئێرانی لە گرتووخانەکانی عێراقەوە رادەستکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە